23/01/2015
•
نوسەر: bzavpress
•
عەبادی داوای هاوكاری زیاتری كردووە بۆ هێزە ئەمنییەكان
حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیرانی عێراق لەمیانەی سەردانەكەیدا بۆ شاری لەندەن لەگەڵ دیڤید كامیرۆن سەرۆك وەیرانی بەریتانیا كۆبووەوە گفتوگۆیان كرد لەسەر پەیوەندییەكانی نێوان هەردوو وڵاتی چۆنییەتی ڕووبەڕووبوونەوەی چەكدارانی داعش.
لەكۆبوونەوەكەدا باس لەهەوڵەكانی ڕووبەڕووبوونەوەی داعش كراوەو مەترسییەكانی ئەم گروپە لەسەر جیهان.
هەروەها باسی پڕ چەككردنو مەشقو ڕاهێنان كراوە بەهێزە ئەمنییەكانی عێراق.
ناوبراو، داوایكردووە هاوكارییە نێودەوڵەتییەكان بۆ عێراق زیادبكرێت تا بتوانێت كۆتایی بەداعش لەعێراق بهێنێت.