13/08/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
لایه‌نه‌كانی ئۆپۆزسیۆن نا‌وێرن بكشێنه‌وه
لایه‌نه‌كانی ئۆپۆزسیۆن نا‌وێرن بریاری كشانه‌وه له‌په‌رله‌مان بده‌ن و ترسیان هه‌یه یه‌كێتی و پارتی فێڵیان لێبكه‌ن.
رۆژنامه‌ی شه‌رقولئه‌وسه‌ت بڵاویكرده‌وه كه لایه‌نه‌كانی ئۆپۆزسیۆن له‌ببیری ئه‌وه‌دان له‌په‌رله‌مان بكشێنه‌وه.
رۆژنامه‌كه له‌زاری سه‌رچاوه‌یه‌كه‌وه بلاویكردووه‌ته‌وه كه كوتله‌كانی ئۆپۆزسیۆن به‌ته‌واوی خۆیان یه‌كلایی نه‌كردووه‌ته‌وه، به‌ڵام پێده‌چێت بریاری یه‌كلاكه‌ره‌وه بده‌ن و بكشێنه‌وه.
سه‌رچاوه‌كه ئه‌وه‌شی بلاوكردووه‌ته‌وه كه ئۆپۆزسیۆن بۆیه بریاری یه‌كلاكه‌ره‌وه نه‌داوه چونكه ترسی له‌یه‌كێتی و پارتی هه‌یه له‌نه‌بوونی ئۆپۆزسیۆندا چه‌ند یاسایه‌كی تر تێپه‌ڕێنن هه‌روه‌ك تێپه‌راندنی یاسای ئه‌نجومه‌نی ئاسایش و یاساكانی تر.
د.ع