ئایا بۆ مردوو دەپەرستی و دوعا لەقەبری فلان شەخس ئەکەیت و خوای بەرزو بەتواناو بە ڕەحم و زیندوو لەبیر دەکەی!؟
ئایا عەقڵ بۆ چیە ئەگەر بۆ ئەوە نەبێ حەق و باتڵ ی پێ لێک جیا بکەیتەوە!؟
ئەوە حەقە کە تۆ بچیت لە دارو بەرد بپاڕێیتەوەو داوای شیفای لێ بکەی داوای مناڵی لێ بکەی داوای ڕزقی لێ بکەی یان ئەوە بێ عەقڵی و خۆ بێ عەقڵ کردنەو سوود نەبینیە لەو نیعمەتی عەقڵە کە خوای بەرز پێی بەخشیوی!؟
تۆ ئەگەر عەقڵت بەکار بێنێ بە چ بیانویەک داوا لە قەبرو لە پیاو چاکان ئەکەیت و هانایان بۆ دەبەی لەکاتێک دا هەموو پێغەمبەران علیهم الصلاە والسلام بۆ ئەوە نێردراون بەخەڵک بڵێن تەنها خوا بپەرستن وتەنها دوعا لەخوا بکەن!؟
تۆ ئەگەر موسڵمانی ڕۆژێ چەند جار سورەتی فاتیحە لە نوێژ ئەخوێنی کە ئەو ئایەتە دووبارە ئەکەیتەوە [إِیَّاكَ نَعْبُدُ ۆإِیَّاكَ نَسْتَعِینُ] واتە : (خوایە تەنها تۆ دەپەرستین وە تەنها داوای یارمەتی لە تۆ ئەکەین).
باشە بۆ بە پێچەوانەی ئەو ئایەتە ئەکەیت و دەچیە سەر ڕێگای ئەوانەی کە هەر لەو سوڕەتە دووبارەی ئەکەیتەوەو داوا لە خوا ئەکەیت نەتخاتە سەر ڕێگایان ڕێگای گاورو جولەکان [اهْدِنَا الصِّرَاگَ الْمُسْتَقِیمَ . صِرَاگَ الَّژِینَ أَنْعَمْتَ عَڵیْهِمْ غَیْڕ الْمَغْچُوبِ عَڵیْهِمْ ۆڵا الچَّالِّینَ] واتە : (ڕێگای ڕاستمان نیشان بدەو لەسەری ڕاگیرمان بکەو تەوفیقمان بدە ڕێگای ئەوانەی نیعمەتت پێ بەخشیون نەک ڕێگای ئەوانەی لێیان توڕە بویت کە جولەکەکانن وە ئەوانەی گومڕاو سەرلێشێواون و حەقیان ون کردیە کە گاورەکانن).
قوڕ بەسەرت ئەوە عەقڵت پێ بەخشراوە بەکاری ناهێنی ودەبیتە حیزبی شەیتان و دوژمنایەتی ئیسلام ئەکەیت و ڕقن ئەبیت بەرامبەر کەسێ کە دەڵێ تەنها لە الله عز وجل بپاڕێوەو بانگەوازی خەڵک ئەکەی بۆ ئەوەی شەریک بۆ خوا بڕیار بدەن و بەناوی خۆشویستنی پیاو چاکان دوعاو پاڕانەوە لە پیاو چاکان ئەشەرعێنی ئەبو جەهل ئاسا!
بزانە قوڕت بەسەر خۆتا کردوە ئەو عەقڵەت بەکار نەهێناوەو خۆشت تاوانباری وە تاوانی ئەوانەشت دێتە سەر کە گومڕایان ئەکەیت لەگەڵ خۆت.
خوای بەرز ئەفەرموێ : [لِێحْمِلُوا أَوْزَارَهُمْ كَامِڵەً ێوْمَ الْقِێامَەِ ۆمِنْ أَوْزَاڕ الَّژِینَ یُچِلُّونَهُمْ بِغَیْڕ عِلْمٍ أَڵا سَاوَ مَا ێزِرُونَ] (النحل : 25) واتە : (لە قیامەت تاوانی خۆیان هەڵدەگرن وە تاوانی ئەوانەش کە گومڕایان ئەکەن بە بێ زانست ئاگادار بن خرابترین شت -تاوان- هەڵدەگرن).