سودەكانی دەستنوێگرتن
21/01/2015 نوسەر: bzavpress

سودەكانی دەستنوێگرتن



نوێژكردن دووەم ڕووكنە لە ڕووكنەكانی ئیسلام لە دوای شەهادەت دێت پێغەمبەر(ص) فەرموویەتی(اول مایحاسب یوم القیامە الصلاە) واتە یەكەم شت خوای گەورە لە ڕۆژی دوایدا پرسیاری لەسەر بكات نوێژە ،هەروەها پێغەمبەر(ص)فەرموویەتی (بین الاسلام والكفر ترك الصلاە) واتە ئەوەی كافرو ئسلام لەیەك جیادەكاتەوە نوێژە.
فەرزە لەسەر هەموو كەسێكی موسلمان نوێژبكات بێگومان ئەنجامدانی ئەمەش بەپاكی و گرتنی دەستنوێژدەبێت ،هەروەها دەسنوێژ سودی زۆری تێدایە بەپێ‌ ی لێكۆڵینەوەكان تێڕادانی ئاو لە دەم لە نەخۆشیەكانی پووك و هەوكردنی و كلۆربوونی ددانەكان دەمانپارێزێت ،هەروەها ماسولكەكانی دەموچاو بەهێزدەكات و بۆری هەناسە لە هەوكردن دەپارێزێت، ششتنی لووت هەڵمژینی ئاو بۆ ناو لووت لە میكرۆبەكانی ناوی ڕزگاری دەكات.
هەتا زیاتر پابەند بین بە دەستنوێژەوە بەشێوەیەكی ڕێكوپێك بەتەواوی لووت لە میكرۆب پاكدەبێتەوە ،ئەمەش لووت لە نەخۆشیەكان دەپارێزێت و ڕێگە لە گوێزانەوەی میكرۆب بۆناو بۆری هەوا دەگرێت.
سەبارەت بە شتنی دەموچاو دەستنوێژ ڕۆشنی بەپێستی دەموچاو دەبەخشێت لە میكرۆب و تەپ و تۆزاوی ڕزگاری دەكات.خوای گەورە دەفەرموێت :(ان للە یحیب التوابین ویحیب المتگهرین)(خوای گەورە تۆبەكاران و كەسانی پاكی خۆشدەوێت، ئەوانەی ڕواڵەت و ناوەڕۆكیان پاكە)، هەروەها ششتنی دەست و قاچ لەگەڵ دەست لێخستنیان پێست لەتووشبوون بە كەڕووی قاچ و ژمارەیەك لەنەخۆشی پێست لەوشوێنانەی لەشدا دەپارێزێت، هەروەها ششتنی دەموچاو دەستوقاچ و دەست لێخستنی ئەم شوێنانە وەك چالاكردنێكی دەمارەكانی خوێن دادەنرێت، بێگومان ئەمەش كاردانەوەی لەسەر باری دەروونی دەبێت و دلنیایی و ئارامی زیاددەكات ،لەزۆر هەڵچوونی دەروونی ڕزگارمان دەبێت كە ڕووبەڕوومان دەبێتەوە بەهۆی كێشەو گرفتەكانی ژیانەوە .
پێغەمبەر(ص) فەرموویەتی :(من توڤا فاحسن الوڤو‌و خرجت الخگایا من جسدە حتی تخرج من تحت اڤافرە) هەركەسێك دەست نوێژی بەباشی گرت ، ئەوا هەڵەو تاوان لەجەستەی دێتەی دەرەوە ،تەنانەت لەژێرنینۆكەكانیشیەوە.