عەبادی هۆكاری هاتنی داعش بۆ هەرێمی كوردستان ئاشكرادەكات
21/01/2015 نوسەر: bzavpress

عەبادی هۆكاری هاتنی داعش بۆ هەرێمی كوردستان ئاشكرادەكات

حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیرانی عێراق لەمیانی چاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ ڕۆژنامەی "حەیات" ڕایگەیاندوە دوای ئەوەی گروپی چەکدارانی  داعش دركیان بەو ڕاستیە كرد، كە ڕێگەكانی باشوری عێراق بەڕویاندا داخراون، بۆیە بەناچاری بەرەو هێرشكردن بۆسەر هەرێمی كوردستان ڕۆیشتن".

ئاماژەی بەوەشكردووە" پاش نزیكبونەوەی داعش لەسنورەكانی هەرێم‌و بەتایبەت شاری هەولێر، ئێرانیەكان زوو هەستیان بەو مەترسیەی داعش كردو بەخێرایی چەكیان ڕەوانەی هەرێم كرد".
سەرۆك وەزیرانی عێراق ئاشكرایكرد" ئێران لەڕێگەی وشكانی‌و بەسەرپەرشتی (قاسم سولەیمانی) فەرماندەی سوپای قودس, لەئاسمانیش بەیارمەتی فڕۆكەكانی ئەمریكا, هەرێمی كوردستانیان پاراست".