وەزارەتی پەروەردە  جگە لەسلێمانی دەستپێكردنەوەی دەوامی خوێندنی لە هەولێر‌و دهۆك‌و گەرمیان ڕاگەیاند
21/01/2015 نوسەر: bzavpress

وەزارەتی پەروەردە جگە لەسلێمانی دەستپێكردنەوەی دەوامی خوێندنی لە هەولێر‌و دهۆك‌و گەرمیان ڕاگەیاند

 
فاتیح مەولەوی زادە  رایگەیاند كە سبەینێ چوارشەممە دوای كۆتایی هاتنی پشووی وەرزی یەكەم دەوامی فەرمی لە قوتابخانە و خوێندنگاكانی سنوری شاری هەولێر و دهۆك و گەرمیان دەستپێدەكاتەوە.
 
سەبارەت بەدەوامی سنوری پارێزگای سلێمانیش وتەبێژی وەزارەتی پەروەردە ئاماژەی بەوەكرد كە لەبەرئەوەی لەسنوری سلێمانی بەهۆی بەفربارین دوو ڕۆژ دەوام راگیرابوو رۆژی شەممەی داهاتوو دەوامی فەرمی دەستپێدەكاتەوە.
 
بەهۆی كۆتایی هاتنی تاقیكردنەوەكانی وەرزی یەكەمی قوتابخانەو خوێندنگاكانی هەرێم وەزارەتی پەروەردە پشووی هەفتەیەكی راگەیاندبوو، لەسلیمانیش بەهۆی بارینی بەفرەوە خوێندن لەو شارە كرا بەپشوو.