13/08/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
مه‌لاكانی هه‌ولێر چۆكیان به حكومه‌تی ئێرانی‌دا
ده‌سه‌ڵاتیان له‌حكومه‌ت زیاتره
مه‌لاكانی هه‌ولێر چۆكیان به حكومه‌تی ئێرانی‌دا
دارا عه‌بدوڵڵا
به‌هۆی ئه‌و پێگه جه‌ماوه‌ریه گه‌وره‌یه‌ی هه‌یانه، مامۆستایانی ئایینی هه‌ولێر له توانایاندا هه‌یه هه‌رچی به‌دڵیان نه‌بێت یاخود هه‌ر كارێك پێچه‌وانه‌ی بیركردنه‌وه‌ی ئه‌وان‌و بنه‌ماكانی ئایینی ئیسلام بێت ده‌توانن دژی بوه‌ستن‌و رایگرن، نزیكترین نمونه‌ش له‌ماوه‌كانی رابردوودا، ڕێگرتن بوو له‌كردنه‌وه‌ی حوسێنیه‌یه‌ك له‌شاری هه‌ولێر كه راسته‌وخۆ له‌لایه‌ن حكومه‌تی تارانه‌وه داواكرابوو.
له‌ساڵی 2007 له‌لایه‌ن نێچرڤان با‌رزانیه‌وه پارچه زه‌ویه‌ك كه رووبه‌ره‌كه‌ی 2500 مه‌تر بوو له‌شه‌قامی سید محسن ئه‌لحه‌كیم نزیك گه‌ره‌كی حه‌ی عه‌سكه‌ری وه‌ك دیاری پێشكه‌شی ده‌زگای شه‌هید میحراب ده‌كات بۆ دروست كردنی حوسێنیه‌یه‌ك.
دوای ئه‌وه‌ی رێكاره یاساییه‌كان ته‌واو ده‌بێت‌و زه‌ویه‌كه له‌سه‌ر ئه‌و ده‌زگایه‌ی تاپۆ ده‌كه‌ن، له‌لایه‌ن هه‌مان ده‌زگاوه سیاج ده‌كرێت‌و تابلۆیه‌كی به‌شێوه‌ی كاتی بۆ داده‌نرێت به‌ڵام به‌هۆی ناره‌زای خه‌ڵك‌و مامۆستایانی ئایینیه‌وه رێگری لێ ده‌كرێت‌و بریاره‌كه‌ی سه‌رۆكی حكومه‌ت رتده‌كرێته‌وه‌و جێبه‌جێ ناكرێت.
به‌رپرسی ده‌زگای شه‌هیدی میحراب (به‌شیر گوڵی) له‌لێدوانێكیدا بۆ بزاڤ گوتی "ئه‌و زه‌ویه به شێوه‌یه‌كی یاسایی دوای سه‌ردانێكی عه‌ممار حه‌كیم بۆ شاری هه‌ولێر له‌لایه‌ن سه‌رۆكی حكومه‌ت وه‌ك دیاری دراوه به ده‌زگاكه‌مان به‌ڵام دوای ماندووبونێكی زۆر بۆ ته‌واو كردنی كاره یاساییه‌كان ره‌زامه‌ندی حكومه‌ت له‌وه‌دا بیكه‌ینه‌وه به‌ڵام ده‌بینین زه‌ویه‌كه دراوه به كۆمپانیایه‌كی ئه‌ڵمانی، به‌بێ ئه‌وه‌ی ئێمه‌ی لێ ئاگادار بكه‌نه‌وه، دوای ئه‌وه‌ی به‌دواداچونمان كرد له لایه‌ن پارێزگاری هه‌ولێره‌وه پێمان راگه‌یه‌نرا كه به‌هۆی ناره‌زایی چه‌ند مه‌لایه‌كه‌وه كه ژماره‌یان (30 ) مه‌لا بووه پرۆژه‌كه‌یان راگرتووه".
وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف (مه‌ریوان نه‌قشبه‌ندی) هاوڕا نه‌بوو له‌گه‌ڵ ئه‌و قسانه‌ی به‌رپرسه‌كه‌ی ده‌زگای شه‌هیدی میحراب‌و به‌بزاڤی گوت "به هیچ شیوه‌یه‌ك له‌لایه‌ن هیچ مه‌لایه‌كه‌وه رێگری نه‌كراوه، به پێچه‌وانه‌وه ئێمه هه‌میشه به‌ده‌م داواكاری هاوڵاتیانه‌وه چوین له هه‌رگه‌ره‌كێك له‌لایه‌ن چه‌ند كه‌سێكه‌وه داوای كردنه‌وه‌ی مزگه‌وت كرابێت ئێمه بۆمان جێبه‌جێ كردوون، به‌ڵام كێشه‌ی ئه‌م براده‌رانه ئه‌وه‌یه خه‌ڵكێكی زۆر كه‌من بایی ئه‌وه‌نده نیه داواكه‌یان جێبه‌جێ بكرێت، هه‌ركات 50 كه‌سی شوێنكه‌وتوانی مه‌زهه‌بی شیعه هاتن‌و داوای كردنه‌وه‌ی حوسێنه‌یان كرد ئێمه ده‌چین به ده‌میانه‌وه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی كه ده‌ڵێن مه‌لاكان نه‌یانهێشتووه جا هه‌ر پرۆژه‌یه‌ك بكرێت‌و چه‌ند مه‌لایه‌ك نارازی بێت ئه‌مه چۆن ده‌كرێت! ئه‌ی كه‌واته حكومه‌ت ئیشی چیه؟".
داوای كردنه‌وه‌ی حوسێنییه له شارێكی وه‌ك هه‌ولێرهاوكاته له‌گه‌ڵ كۆتایی هاتنی دروستكردنی باڵه‌خانه‌ی كه‌نیسه‌یه‌كی گه‌وره بۆ نوێنه‌رایه‌تی فاتیكان، وه هیچ رێگریه‌ك‌و ناره‌زاییه‌ك، نه له‌لایه‌ن حكومه‌ته‌وه وه نه له‌لایه‌ن خه‌ڵكیشه‌وه لیَنه‌كراوه به‌ڵكو به پێچه‌وانه‌وه حكومه‌تی هه‌رێم له‌باشترین شوێن زه‌وی بۆ ته‌رخانكردوه‌و پێشوازیه‌ك‌و هاوكارییه‌كی باشیشیان كراوه، به‌ڵام سه‌یر له‌وه‌دایه تا ئێستا مامۆستایانی ئایینی بۆ كردنه‌وه‌ی ئه‌م كه‌نیسه گه‌وره‌یه ده‌نگیان لێوه نه‌هاتووه!
مه‌ریوان نه‌قشبه‌ندی سه‌باره‌ت به‌م بابه‌ته گوتی "وه‌ك هه‌ر ده‌وڵه‌تێك ڤاتیكانیش مافی كردنه‌وه‌ی كونسولخانه‌و نوێنه‌رایه‌تی له‌هه‌رێمی كوردستان هه‌یه به‌ڵام دوور له‌مه‌سائیلی ئاینی چونكه ڤاتیكان ئه‌گه‌رچی پاپاكه‌ی مه‌رجه‌عه بۆ مه‌سیحیه كاسۆلیكیه‌كان به‌ڵام ئێمه وه‌ك ده‌وڵه‌ت سه‌یری ڤاتیكان ده‌كه‌ین‌و كردنه‌وه‌ی نوێنه‌رایه‌تی ئاساییه له‌هه‌رێم".
له‌باره‌ی داواكه‌ی ده‌زگای شه‌هیدی میحراب "لێره خه‌ڵكی كوردستان پێشوازی له كردنه‌وه‌ی وه‌ها مزگه‌وتێك ناكه‌ن چونكه له‌وانه‌یه كێشه‌ی مه‌زهه‌بی دروست بكات له كۆتایدا ئالۆزیه‌ك له نیوان په‌یره‌وانی هه‌ردولادا دروست ببێت، خه‌ڵك ئه‌مه‌ی ناوێت، ئه‌مه‌یه راستی كێشه‌كه".
حه‌مزه حامد به‌رپرسی راگه‌یاندنی دیوانی پارێزگای هه‌ولیر سه‌باره‌ت به‌و داوایه‌ی كه مامۆستایانی ئایینی پێشكه‌شی پارێزگاریان كردووه گوتی "ئێمه هیچ لاریمان نه‌بووه له كردنه‌وه‌ی ئه‌و حوسێنیه، به‌ڵام چه‌ند مه‌لایه‌ك نارازی بوون له كردنه‌وه‌ی له‌و شوێنه‌وه چوبوونه شوێنه‌كه‌و سیاجه‌كه‌یان تێك دابوو، وه هاتنه پارێزگا‌و داوایه‌كیان پێشكه‌شكردو وه ئێمه‌ش وه‌ك لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار ره‌چاوی تایبه‌تمه‌ندی خه‌ڵكی خۆمان ده‌كه‌ین، ده‌بێت گوێ له داواكارییه‌كانیان بگرین، ئه‌م بابه‌ته‌ش ئه‌وه‌نده‌ی خزمه‌ت به دووبه‌ره‌كی ده‌كات ئه‌وه‌نده خزمه‌ت به خه‌ڵك‌و ئه‌م ئارامیه‌ی كه كوردستان هه‌یه‌تی ناكات، جا هه‌ر له‌به‌ر ئه‌مه‌ش بوو رێگریمان له‌و بابه‌ته كرد، وه ئه‌وان ره‌زامه‌ندیان له ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران وه‌رگرتووه ده‌بێت هه‌ر له‌وی كێشه‌كه چاره‌سه‌ر بكه‌ن، ده‌كرێت له شوێنێكی دوورتر بكرێته‌وه به مه‌رجێك كێشه‌ی له‌سه‌ر دروست نه‌بێت".
مه‌لا ئیدریس كاریكاتانی یه‌كێكه له‌و مه‌لایانه‌ی كه به‌شداری كردووه له رێگری كردن‌و نارازی بووه به كردنه‌وه‌ی ئه‌و بینایه‌و ده‌ڵێت "زیاتر له 2200 ئیمزامان له لایه‌ن خه‌ڵكی ئه‌و گه‌ره‌كه‌وه بۆ هاتووه داوایان له مامۆستایانی ئایینی كرد كه هاوكاریان بكه‌ین‌و نه‌هێڵین ئه‌و حوسێنیه بكرێته‌وه، ئه‌و پێی وابوو خه‌ڵك حه‌ز به دووبه‌ره‌كی ناكه‌ن كردنه‌وه‌ی ئه‌و شوێنه‌ش كێشه بۆ خه‌ڵك دروست ده‌كات، خه‌ڵكی ئێمه سوننه مه‌زهه‌بن په‌یره‌وی ئیمامی شافیعی ده‌كه‌ن ئه‌م بابه‌ته‌ش خزمه‌ت به موسڵمانان ناكات، له‌وانه‌شه ئاژاوه دروست بكات هه‌ر بۆیه ئێمه‌ش پستگیریمان كردن".
له‌شاری هه‌ولێر په‌یره‌وانی شیعه مه‌زهه‌ب 400 بۆ 500 ماڵ ده‌بن چۆن ده‌كرێت شوێنێكیان نه‌بێت بۆ عیباده‌ت كردن، ئه‌مه قسه‌ی به‌رپرسه‌كه‌ی ده‌زگای شه‌هیدی میحراب بوو. پێچه‌وانه‌ی قسه‌كه‌ی مه‌ریوان نه‌قشبه‌ندی بوو كه ده‌ڵێت ئه‌وان په‌یره‌وانیان كه‌مه، ناكرێت له‌به‌ر چه‌ند كه‌سێكی كه‌م بینایه‌ك به‌بێ سود بكه‌ینه‌وه‌و كێشه‌شی له‌سه‌ر دروست ببێت .
تائێستا ئه‌م كێشه‌یه له ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران به هه‌ڵواستراوی ماوه‌ته‌وه‌و چاره‌سه‌رنه‌كراوه، مامۆستایانی ئایینیش سورن له‌سه‌ر رێگری كردنی، دوپاتی ده‌كه‌نه‌وه هه‌ر كارێك دژی بیرورا‌و پیرۆزه ئایینیه‌كانی خه‌ڵكی كوردستان بێت ئه‌وان ئاماده‌ن له دژی راوه‌ستن، له‌ماوه‌كانی رابردووش‌دا به‌هه‌مان شێوه مامۆستایانی ئایینی ناره‌زاییان ده‌ربری له به‌رامبه‌ر پێشكه‌شكردنی زنجیره‌یه‌كی ته‌مسیلی مه‌كسیكی كه له‌یه‌كێك له ته‌له‌فزیۆنه ئاسمانیه‌كانی هه‌رێمی كوردستانه‌وه په‌خش ده‌كرا، له كۆتاییدا مامۆستایانی ئایینی سه‌ركه‌وتوو بوون له راگرتنی ئه‌و زنجیره دۆبلاژكراوه‌دا، ئه‌مه‌ش به‌ڵگه‌ی ئه‌وه‌یه مامۆستایانی ئایینی له‌هه‌موو چین وتوێژه‌كانی تری كۆمه‌ڵگه ده‌سه‌ڵاتیان زیاتره له كوردستان وه به‌تایبه‌تی له شاری هه‌ولێر.