20/01/2015
•
نوسەر: bzavpress
•
ئیسلامیه‌كان و یادی له‌دایك بوونی پێغه‌مبه‌ر(د.خ)
بانگه‌شه‌یه‌ك بۆ به‌خۆدا چوونه‌وه
موسڵمانانی وڵاته‌كه‌مان ورۆڵه‌كانی گه‌له‌كه‌مانه ، بۆسه‌دان ساڵ ده‌چێت، یادی رۆژی له‌دایك بوونی پێغه‌مبه‌ر(د.خ)بووه به‌شێك له كلتوری ئاینی و كۆمه‌ڵایه‌تیان، ته‌نانه‌ت مێژوو پێمان ده‌ڵیت، هه‌ولێری پایته‌خت مه‌ڵبه‌ندی سه‌رهه‌ڵدانی ئه‌م ڕێ و ڕه‌سمه ئاینی یه بووه.
یاده‌كه‌ش مۆركێكی ئیسلامی میللی به خۆوه گرتووه، له‌و رۆژه‌دا، كوردستان شایه‌تی یادكردنه‌وه‌یه‌كی به شكۆی ئه‌و بۆنه‌یه، به تایبه‌تیش هه‌ولێر كه تاكو ئێستاش تایبه‌تمه‌ندی و پێشه‌نگی خۆی له‌و روه‌وه پاراستووه.
به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێی سه‌رنجه، سه‌رقاڵبوونی نزیكه‌ی مانگێكی ئیسلامی یه‌كان و ده‌زگا راگه‌یاندنه‌كانه به‌م بۆنه‌وه. كه سێ چوار ساڵ له‌مه‌و پێش سه‌رنجم بۆ نائاسایی بوونی ئه‌و درێژه‌پێدانه و، بێزاربوونی جه‌ماوه‌ر، و به پێچه‌وانه‌وه كه‌وتنی په‌یامی یادكردنه‌وه‌كه راكێشاوه.
راسته له‌م روه‌و هه‌ندێ گۆڕانكاری كراوه. ئێستا وه‌ك ساڵانی رابردوو نی یه،به‌ڵام تاكو ئێستاش به‌رده‌وامه. كه به‌ش به حاڵی خۆم بێ پاساوه و، دابڕینی یاده‌كه‌شه له حاڵه‌ته عه‌فه‌وی یه میللیی یه‌كه‌ی و، به حزبی كردنیه‌تی. هه‌ر بۆیه ده‌بینین به‌شێ له‌و یادانه له‌مساڵدا به گوێره‌ی پێویست خه‌ڵك به‌شداری تێدا ناكات. ئه‌مه‌ش زه‌نگی هۆشیاركردنه‌وه‌یه، بۆ ئه‌وه‌ی چی دی ئیسلامی یه‌كان به‌و شێوه ته‌قلیدییه یادی له‌دایكبوونی پێغه‌مبه‌ر نه‌كه‌نه‌وه و، نزیكه‌ی مانگێكیش ته‌رخان نه‌كه‌ن بۆی، كه یاده‌كه له به‌شێ له ئاماژه و ناوه‌رۆكه‌كه‌ی به‌تاڵ ده‌كاته‌وه. مه‌سه‌له‌یه‌كی تریش كه له‌گه‌ڵ ئه‌م جۆره مامه‌ڵه‌كردنه له‌گه‌ڵ مه‌ولودا، له‌لایه‌ن ئیسلامی یه‌كانه‌وه ناكۆكه ، وروژانی باسی دووباره خۆ بیناكردنه‌وه‌ی ئه‌م هێزانه و، جیاكردنه‌وه‌ی كاری حزبی له كاروباری ده‌عوه و ئامۆژگاری دینی و" گۆڕینی فۆرمی حزبایه‌تی یه . كه سه‌باره‌ت به یه‌كگرتوو، بۆته راسپارده‌ی كۆنفرانس و بڕیاری سه‌ركردایه‌تی . چونكه ده‌بێت له ئێستاوه تاوه‌كو كۆنگره له‌سه‌ر هه‌موو ئاسته‌كان و، له‌وانه‌ش راگه‌یاندن، زه‌مینه بۆ ئه‌م هه‌نگاوه خۆشبكرێت و، ده‌ستكاری وێنه ته‌قلیدی و نه‌مه‌تیه‌كه‌ی پێشوو بكرێت.
له ڕوویه‌كی تره‌وه ده‌بێت به‌شێكی گرنگی یادكردنه‌وه‌ی لایه‌نێكی سیاسی بۆ یادێكی له‌م جۆره قسه‌كردنی فكری نوێ بێت، له‌سه‌ر كه‌سێتی پێغه‌مبه‌ر (د.خ) و دۆخه سیاسیه نوێكه. به تایبه‌تیش كه ئیستا له‌به‌رده‌م واقیعی هێزێكی توندڕه‌وی ترسناكداین،كه به ناوی ئیسلامه‌وه تاوانی گه‌وره ئه‌نجام ده‌دات. كه له‌م روه‌وه به ده‌گمه‌ن شتێكی جدی هه‌ستیپێده‌كرێت.
بۆیه داوام له ئیسلامی یه‌كان هه‌یه" واز له‌ه‌م درێژه پێدان و یادكردنه‌وه حزبی یه ته‌قلیدییه بێنن، چونكه پێم وایه، یاده‌كه به‌م جۆره و، به‌ده‌ر له‌و رۆژه‌ی جه‌ماوه‌ری موسڵمان به جۆش و خرۆشه‌وه باسی ده‌كه‌ن و ، ئه‌و خه‌مه فكرییه‌ی ئاماژه‌م پیچكرد. هه‌روه‌ك پێشوازی كردن له باره‌گاكاندا له رۆژانی جه‌ژن له نه‌وه‌ده‌كاندا كاتی به‌سه‌ر چوو، نابێت رێگا به خۆشیان بده‌ن ، شتێك له‌م روه‌وه بكه‌ن، شكۆدار نه‌بێت و ، هه‌ڵقوڵاوی ناخی جه‌ماوه‌ره موسڵمانه گشتی یه‌كه نه‌بێت. به تایبه‌تیش له پرسێكدا په‌یوه‌ندی به كه‌سێتی و په‌یامی پێغه‌مبه‌ره‌وه بێت (د.خ) هیوادارم په‌یامه‌كه گه‌یشتبێت ..