جۆرێک لە شەریک دانان بە قسەکردنی ئەمیرو پێشەواو مامۆستایان لە حەڵاڵ کردنی حەرام و حەرام کردنی حەڵاڵ!
20/01/2015 نوسەر: bzavpress

جۆرێک لە شەریک دانان بە قسەکردنی ئەمیرو پێشەواو مامۆستایان لە حەڵاڵ کردنی حەرام و حەرام کردنی حەڵاڵ!


ئەگەر کەسێک شتێک حەرام بکات کە خوای بەرز حەڵاڵی کردبێ ئەوە پێی کافر ئەبێت! هەروەها ئەگەر شتێکی حەرام حەڵاڵ بکات! چونکە ئەوە بەدرۆ خستەنەوەی خوایە عز وجل! وە دەبێ خۆمان لەو کەسانە بپارێزین و نەکەین بیانکەینە مامۆستاو پێشەوای خۆمان و بکەوینە شوێن ئەو سەرلێشێواویەی ئەوانی تێدا! بزانین ئەگەر بێت و بزانین کە ئەوان بەهەواو ئارەزوو حەڵاڵ حەرام ئەکەن و حەرام حەڵاڵ ئەکەن و ئێمەش لەگەڵ ئەوەی بشزانین و ئەوجا بەڕاستیان بزانین ئەوە عیبادەتی ئەوانمان کردووەو کردومانن بە شەریک بۆ خوای بەرز خوا پەنامان بدات خوای بەرز ئەفەرموێ : [اتَّخَذُوا أَحْبَارَهُمْ وَرُهْبَانَهُمْ أَرْبَابًا مِنْ دُونِ اللَّهِ وَالْمَسِيحَ ابْنَ مَرْيَمَ وَمَا أُمِرُوا إِلَّا لِيَعْبُدُوا إِلَهًا وَاحِدًا لَا إِلَهَ إِلَّا هُوَ سُبْحَانَهُ عَمَّا يُشْرِكُونَ (31)] التوبة واتە: (جولەکەو دیانەکان زاناو خواپەرستەکانی خۆیان کردن بە پەروەردگاری خۆیان -بەوەی ئەوانیان هێنایە ڕیزی خوا- وە هەروەها مەسیحی کوڕی مەریەم یان کرد بە خوا وە ئەوان فەرمانیان پێنەکرابوو تەنها بەوەی یەک خوا بپەرستن کە هیچ پەرستراوێک نیە شایانی پەرستن بێت تەنها ئەو نەبێت -تەنها پەرستنی الله حەقە- وە الله دوورەو پاکە لەو شەریک دانانەی ئەوان و لەو گومانە خراپانەیان).
بەڵێ هەر لە تەفسیری ئەو ئایەتە هاتووە کە چۆن جولەکەو دیانەکان عیبادەتی زاناو پیاو چاکەکانی خۆیان کردووە عدی بن حاتم رضي الله عنه ئەفەرموێ : أتيت النبي - صلى الله عليه وسلم - وفي عنقي صليب من ذهب، فقال:"يا عدي ! اطرح هذا الوثن ". وسمعته يقرأ في سورة (براءة): (اتخذوا أحبارهم ورهبانهم أرباباً من دون الله )، [ فقلت : إنا لسنا نعبدهم ]؟! قال: (أما إنّهم لم يكونوا يعبدونهم، ولكنهم كانوا إذا أحلّوا لهم شيئاً استحلّوه، وإذا حرّموا عليهم شيئاً حرّموه، [ فتلك عِبادتهم ] ). سلسلة الاحاديث الصحيحة 3293 واتە: (هاتم بۆ لای پێغەمبەر صلى الله علیه وعلى اله وسلم وە صەلیبێکی زێڕم لە مل بوو، جا پێغەمبەر صلى الله علیه وعلى اله وسلم فەرمووی: ئەی عدی ئەو وەسەنە فڕێبدە. وە بیستم لە پێغەمبەری خوا صلى الله علیه وعلى اله وسلم لە سورەتی براءة ئەو ئایەتەی ئەخوێندەوە [اتخذوا أحبارهم ورهبانهم أرباباً من دون الله] جا من ووتم : ئێمە نەمان پەرستوون -عیبادەتمان نەکردوون- پێغەمبەری خوا صلى الله علیه وعلى اله وسلم فەرمووی: ئەما ئەوان عیبادەتیان نەئەکردن، بەڵام وابوون ئەگەر شتێکیان بۆ حەڵاڵ بکردانا ئەوانیش حەڵاڵیان دەکرد، وە ئەگەر شتێکیان حەرام کردبا ئەوانیش حەرامیان ئەکرد، ئەوە عیبادەتەکەیان بوو بۆیان).
بزانن هیچ کەسێک مافی ئەوەی نیە شتێکمان بۆ حەڵاڵ بکات یان حەرام تەنها خوای بەرز نەبێ، هەر کەسێک بڕوای وا بێ غەیری خوا کەسێک یان دەستەیەک و کۆمەڵێک هەن دەتوانن مافی حەرام کردن و حەڵاڵ کردنیان هەبێ! ئەوە بزانێ شەریکی بۆ خوای بەرز بڕیار داوەو غەیری خوای پەرستووەو هەتا هەتا لە ناو ئاگر ئەبێ ئەگەر تەوبە نەکات.