20/01/2015
•
نوسەر: bzavpress
•
ئیسرائیل له هێرشێـکی ئاسـمانیدا 6 پاسداری ئێرانی ده‌کوژێت
له هێرشێـکی ئاسمانی هه‌لیکۆپته‌ره‌کانی له‌شـکری ئیسرائیل له ناوچه‌ی قونه‌یته‌ره‌ی باشوری سوریا له نزیک به‌رزایـیه‌کانی گۆلان 6 پاسداری ئێرانی کوژراون که یه‌کێـکیان جه‌نه‌ڕاڵ بووه، هێرشه‌که له‌و کاته‌ی کاروانێـکی ئۆتۆمبیل که که‌سانی ئێرانی و حزبوڵڵای لوبنانیان تیادا بوو به‌ره‌و ناوچه‌ی قونه‌یته‌ره‌ی نزیک سنووری ئیسرائیل به‌ڕێکه‌وتبوون.
ئێران لای خۆیه‌وه هه‌واڵی هێرشه‌که‌ی پشـتڕاستکرده‌وه و ڕایگه‌یاند ژماره‌یه‌ک له هێزی تایبه‌تی سوپای پاسداران تیایدا کوژراون که یه‌کێـکیان جه‌نه‌ڕاڵێـکه به ناوی محه‌مه‌د عه‌لی ئه‌ڵڵادادی.
سوپای پاسداران له به‌یاننامه‌کدا گوتی ئه‌و کۆمه‌ڵه که له سێ ئۆتۆمبیل‌دا بوون بۆ سه‌ردانێک چووبوون بۆ شارۆچکه‌ی (مه‌زره‌عه ئه‌لئه‌مه‌ل) له قونه‌یته‌ره‌ی به‌رزایـیه‌کانی گۆلان.