13/08/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
'پێشنیارده‌كرێت لهكۆنكرهی نه‌ته‌وه‌ی دوو كورسی به‌به‌تاڵی بهێڵرێته‌وه'
به‌رێوه‌به‌ری راگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف پێشنیاردهكا له‌كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌ییدا دوو كورسی به به‌تاڵی و به‌دانانی وێنه‌وه بۆ ئۆجه‌لان و تاڵه‌بانی دابنرێن.
مه‌ریوان نه‌قشبه‌ندی به‌رێوه‌به‌ری راگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف له په‌یجی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك ده‌ڵێت" پێشنیار ده‌كه‌م بۆ لیژنه‌ی سه‌رپه‌رشتی كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی كه‌بڕیاره له‌شاری هه‌ولێر به‌ڕێوه‌بچێ دوو كورسی له‌پێشی پێشه‌وه‌ی هۆڵی كۆنگره‌كه به‌به‌تاڵی بهێڵێته‌وه و وێنه‌ی هه‌ریه‌ك له‌به‌ڕێزان مام جه‌لال تاڵه‌بانی و عه‌بدوڵا ئۆجه‌لانی له‌سه‌ر دابنرێت وه‌ك وه‌فا و پێ‌زانین بۆ رۆڵی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌م دوو سه‌ركرده گه‌وره‌یه".
ئه‌مه له كاتێكدایه، له ئێستادا عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لانی سه‌رۆكی پارتی كرێكارانی كوردستان له زینداندایه و تاڵه‌بانیش سكرتێری گشتی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان و سه‌رۆك كۆماری عێراقه، به‌هۆی نه‌خۆشییه‌وه له وڵاتی ئه‌ڵمانیا له‌ژێر چاره‌سه‌ری پزیشكیدایه.