18/06/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
دەرگای دڵەکان
هەمیشە دەروازەیەکی تایبەتمەند بۆ هەر کەسێك و دۆخێكی تایبەتمەندی خۆی هەیە کەلەسەر بانگخواز پێویستە هەوڵی بینینەوەی بدات بۆ ئەوەی لە دەروازەی گونجاو و پێویستەوە بچێتە نێو دڵی کەسەکان و توانای داگیرکردنی پێگەیەکی فراوانی لەو دڵ و دەروونەدا هەبێت،هەر لە دەروونی ژیر و سادەوە بۆ خوێندەوار و نەخوێندەوار،پیر و لاو،ناخ و ڕوواڵەت...هتد
پێغەمبەری خوا(صلێ الله علیه وسلم) دەفەرمووێت'' «القلوب بين إصبعين من أصابع الله يقلبها كيف شاء» [أخرجه الترمذي].
واتە دڵەکان لەنێوەندی پەنجەکانی خوای میهرەباندایە هەرچۆن مەبەستی بێت ئاڵوگۆڕی پێدەکات.
خوای میهرەبان سەرەتاکان و هۆکارەکانی گەییشتن بەئامانج ئامادەدەکات بۆ بەندەکان،هەندێك لە خەڵکی بۆ گەییشتن بە حەق و پەی پێبردن لە ڕێگەی زانست و زانیاری و پیادەکردنیەوە دەگاتە ئامانج،هەندێكی تر لەڕێی ژیری و لۆژیك و ڕۆشنبیریەوە،هەندێكی ترلەڕێی گفتووگۆی شارستانیانەو لێك تێگەییشتنەوە،هەندێكیش بەهۆکاری تەقوا و خۆپارێزکردن لەتاوان و بەڵگەی شەرعی و کارپێكردنیەوە،خەڵکانێكیش هەیە بۆ گەیاندنە حەق و ڕاستی لەڕێگەی گەدەو زگیانەوە دەبێت هەروەکو دەبینین کە بارگیر بۆ خستنە سەر ڕێگەی پێویست دەبێت بوخچەیەك وێنجە و گیای بخزێنرێتە بەردەم هەتا چاوی لێی بێت بەرەو خۆراکەکەی ڕێگەبگرێت و تا دەگاتە نێو گەووڕەکەیەوە بە سەلامەتی،هەر بۆیە جۆرێكیش لەخەڵكی هەیە پێویستیان بە دەروازە و کاتی گونجاو هەیە بۆ وەرگرتنی حەق و ئاوێتە بوونی باوەڕ لە دڵەکانیان و جێگیرکردنی عەقیدەیەکی تەواو بە مەسەلەکان.
کەواتە دیسانەوە پێویستە ڕەچاوی کات و دۆخی گونجاو بکرێت بۆ چوونە دەروازەی دڵەکان لە خەڵکانی بەرژەوەندی خواز و سوودمەند بوو لە حەق،هەروەها ژیر و گزیر،هۆشمەند و نەفام و دوور و نزیك و نامۆ،جوتیار و کارگەر و خوێندکار، چونکە ئەو بازرگانیەی لەگەڵ پەروەردگاردا دەستی دەدرێتێ قازانجەکەی بێ شوومارە ئەوەتا پێغەمبەری مەزن(صلێ الله علیه وسلم) دەفەرمووێت «لَأن يُهدى بك رجلٌ واحدٌ خيرٌ لك من حُمْرِ النَّعَمِ» [أخرجه البخاري].
واتە:گەر پەروەوردگار بەهۆکاری تۆوە کەسێك بخاتە سەر ڕێگەی ڕاستی زۆر قازانجترە لە گشت هەموو ووشترە سورەکان.
لەبەر ئەوە ڕاکێشانی دڵەکان لەپێشترە لەبەدەستهێنانی هەڵوێستەکان،ئەوەبوو لەغەزای ''حونەین''دا پێغەمبەری خوا(صلی الله علیه وسلم) بەخششی دایە ئەو کەسانەی لە هەژاری ترسیان هەبوو ئەیش وەکو هەڵوێستێك بۆ ڕاکێشانی دڵی ئەو قەوم وکەسایەتیانە،ئەوەبوو پشتیوانان هەندێكیان دڵیان ناڕەحەت بوو لەم هەڵوێستە لەبەرئەوە پێغەمبەری خوا(صلی الله علیه وسلم) فەرمانیکرد و کۆیانیکردەوە بەتەنها و گفتووگۆی کەس و دۆستی نزیك و خۆشەویستی لەگەڵ کردن،هەروەکو هاوڕێی نەرم و نیان ،باوكێكی میهرەبان،برایەکی دادوەر،پەروەردەوانی حاڵی بوو لە دڵەناسکەکانیان،ئەوەبوو تێی گەیاندن کە چەندە پلەو پایەیان بەرزە و دەست پێشخەربوون لە بەخشین و هەوڵ و کۆششیان و جیهادکردنیان لەڕێی ئەم دینەدا و پێی فەرموون
«أوجدتم في نفوسكم يا معشر الأنصار في لعاعة من الدنيا تألفت بها قوماً أسلموا، ووكلتكم إلى ما قسم الله لكم من الإسلام، أفلا ترضون يا معشر الأنصار أن يذهب الناس إلى رحالهم بالشاة والبعير وتذهبوا برسول الله إلى رحالكم، فوالذي نفسي بيده لو أن الناس سلكوا شعباً وسلكتَ الأنصار شعباً لسلكتُ شعب الأنصار، ولولا الهجرة لكنتُ امرأ من الأنصار اللهم ارحم الأنصار وأبناء الأنصار وأبناء أبناء الأنصار» [أخرجه أحمد].
واتە''ئەی پشتیوانان ئەوە لەدەروونتاندا ویستێكی دونیا درووست بووە کە کۆمەڵێكی تازە موسوڵمان بووی پێ دەروون سەبووری هاتووە،لەکاتێكدا ئێوەم کردووەتە وەکیلی ئەو بەشكراوەی خوای گەورە بۆی داناوون لە دینی ئیسلام،ئەوە ڕازی نابن ئەی کۆمەڵی پشتیوانیان کە دەبینن خەڵكی بۆلای کاروانەکانیان بە مێگەل و مەڕەکانیانەوە بڕۆن و ئێوەش بۆ کاروانەکەتان بە پێغەمبەری خواوە بڕۆن ،سوێند بەوکەسەی گیانی منی بەدەستە ئەگەر خەڵكی ڕوویان کردە پێدەشتێك و پشتیوانان ڕوویانکردە پێدەشتێكی تر ئەوا من ڕوودەکەمە پێدەشتەکەی پشتیوانان،ئەگەر کۆچكردنەکەم نەبوایە ئەوە یەکێك دەبووم لە پشتیوانان،خوایە بەزەییت بێتەوە بە ئەنسار و ڕۆڵەکانی ئەنسار و پشتیوانان و ڕۆڵەی ڕۆڵەکانیان''
ئەوەتا لەهەڵوێستێكی تری ناوازەدا دەبینین ئەوکەسەی هاتە خزمەتی سەروەرمان(صلی الله علیه وسلم) داوای لێكرد کە ڕێگەی بدات زینا بکات،پێغەمبەری سەروەریشمان(صلی الله علیه وسلم) زانا و دانا و پەروەردەوانی گشت مرۆڤایەتی،کابرای بەهێمنی لەخۆی نزیك کردەوەو فەرمووی''
«أتحبه لأمك؟» قال: لاوالله جعلني الله فداك، قال: «ولا الناس يحبونه لأمهاتهم»، قال: «أفتحبه لابنتك؟» قال: لاوالله يا رسول الله جعلني الله فداك. قال: «ولا الناس يحبونه لبناتهم»، قال: «أفتحبه لأختك؟» قال: لاوالله يا رسول الله جعلني الله فداك. قال: «ولا الناس يحبونه لأخواتهم» -وذكر العمة والخالة- «ولا الناس يحبونه لعماتهم ولا الناس يحبونه لخالاتهم»، فوضع يده -عليه السلام- عليه وقال: «اللهم اغفر ذنبه وطهر قلبه وحصن فرجه»، فلم يكن شيء أبغض إليه منه ولم يكن بعد ذلك الفتى يلتفت إلى شيء" [رواه أحمد، وصحّحه الأرناؤوط والألباني].
واتە'' ئەرێ حەزدەکەی بۆ دایکت؟ کابرا ووتی:نەوەڵا خوا بمکاتە قوربانت هەروەها ووتیشی''خەڵكیش بۆ دایکیان حەزیان پێ نیە،سەروەرمان فەرمووی''ئەی بۆ کچەکەت پێت خۆشە؟ کابراش ووتی: نەوەڵا، خوا بمکاتە قوربانت،خەڵکیش بۆ کچەکانیان پێیان خۆش نیە ئەوکارە،پاشان سەروەرمان فەرمووی:ئەی بۆ خوشكەکەت پێت خۆشە؟ کابرا ووتی: نەوەڵا،خوا بمکاتە قوربانت،خەڵكیش بۆ خوشكەکانیان پێیان خۆش نیە،پاشان پوور و مامۆژنەکانیشی باسکردن،ووتی کەس بۆ ئەوانیش حەزی پێ نیە،ئیتر سەروەرمان (صلی الله علیه وسلم)دەستی خستە سەر کابرا و فەرمووی''خوایە لە گوناهی خۆش بیت ودڵی خاوێن بکەیتەوە و ئابڕووی بپارێزی''ئەوەبوو لەورۆژە بەدواوە ئیترئەو گەنجە باسی زینای لەهەمووشتێك پێ قێزەوونتر بوو وە هەرگیز ئاووڕی لەو باسانە نەدەدایەوە.
ئەوەتا دەبینین کە پەروەردگار فەرمانی گفتووگۆ و ووتەی شیرینی پێکردووین لەگەڵ ئەهلی کیتابدا :
{وَلَا تُجَادِلُوا أَهْلَ الْكِتَابِ إِلَّا بِالَّتِي هِيَ أَحْسَنُ} [العنكبوت:46
واتە : ڕوو وەرنەچەرخێنن لە ئەهلی کیتاب و گفتووگۆ و ووتوێژیان بەبەڵگە و بورهان و جوانترین شیواز لەگەڵ بکەن.
کەواتە ئەی چۆن لەگەڵ نەتەوە و خزم و دۆست و خێڵەکانمان،کەس و کار و ماڵ و مناڵ و هاوڕێ و درواسێکانمان گفتوگۆ بکەین و بچینە ووتو وێژەوە بۆ ڕوونکردنەوە و گەیاندنی ڕاستی کە وەکو خۆری ڕووناك لە ڕۆژدا جوان دیارە و نابێت ترسمان هەبێت لەو جۆرە ڕووبەڕووبونەوانەدا بۆ گەیاندنی ڕاستیەکان،هەروەکو پەروەردگارمان دەفەرمووێت :
{وَإِنَّا أَوْ إِيَّاكُمْ لَعَلَى هُدًى أَوْ فِي ضَلَالٍ مُبِينٍ} [سبأ:25].
واتە :
ئێمەو ئێوە لایەنێکمان ڕێگەی حەقمان گرتووەو لایەنەکەی ترمان بەهەڵەدا چووەو سەری تەواو لێشێواوە''
هەربۆیە گرنگە کە ڕێز لە بۆچوونەکانی بەرامبەر بگیرێت و هەڵوێستەکان دڵ و دەروون و دەروازەکان بخرێنە سەرپشت بۆ فراوان وەرگرتنی بۆچوون و ئامۆژگاریەکان بەبەڵگە و بورهانەوە و خۆ دوورگرتن لە کینەو دژایەتیکردن ،لێرەوە دەرەنجامەکان دێتە پێشەوە کە بانگەوازی ڕاستیەکان و گەیاندنی حەق پێویستی بەکەسانی لێبووردەو ئارامگر و دڵ و دەروون فراوان بێت و هەمیشە لەئاستی بەرامبەرانیدا لێبووردە بێت و چاوپۆشی لە نەفامی و هەڵەکانیان بکات و بەرژەوەندی نەفسی خۆی لەهیچ پێوەرێكدا نەخوێنێتەوە و نێوچەوان گرژ نەبێت .
ئەم هەڵوێست و ئاکارانەیە لەکاتێكدا ڕاستگۆیی لەگەڵدا ئاوێتەکراوە بۆ گەیشتن بە لوتکەی ڕەزامەندی پەروەردگار و خاوەنی گەردوون،هۆکاری سەرەکین بۆ داگیرکردنی دڵەکان و کردنەوەی دەروازەی هەموو دڵ و دەروونە سەخت و جیاوازەکان و گشتیان وێنەی مەیدانەکان ڕزگار دەکرێن و ئاوەدانی لەڕووی زەمیندا بە عیشق و خۆشەویستی شین دەبێت :
{رَبَّنَا افْتَحْ بَيْنَنَا وَبَيْنَ قَوْمِنَا بِالْحَقِّ وَأَنْتَ خَيْرُ الْفَاتِحِينَ}