19/01/2015
•
نوسەر: bzavpress
•
سوپای تورکیا لە باکووری کوردستان جموجوڵی سەربازی دەستپێکردووه
سوپای تورکیا لەناوچەی شەمزینان و جۆلەمێرگ لە باکووری کوردستان دەستی بەجموجوڵی سەربازی کردووە.
بەپێی زانیارییەکان ، ژمارەیەک سەربازی سوپای تورکیا کە نزیکەی ٨٠ سەربازبوون، لە گردی مام ڕەش لە شەمزینان ھەتاکو گردی ڕوناھی چالاکی سەربازیان دەستپێکردووەو ناوبەناو ئەو گردانەیان بۆردومان کردووە.
لەناوچەی شەمزینان و جۆلەمێرگیش سەربازانی سوپا بەشێوەی چەند گروپێک بڵاوەیان پێکراوەو لێکۆڵینەوە لە دانیشتوانی ئەو ناوچانە دەکەن، جێگای ئاماژەیە ماوەیەکە سوپاو ھێزە ئەمنیەکانی تورکیا بەتایبەت لەناوچە سنوریەکان ھێرش دەکەنە سەر خەڵکی مەدەنی و لە چەند رۆژی رابردووشدا چەند کەسێک بەھۆی تەقەکردنی ئەو ھێزانەوە لەناوچەی جزیرەو ناوچە سنوریەکان گیانیانلەدەستداوە.