19/01/2015
•
نوسەر: bzavpress
•
روسیا خۆپیشاندانی دەیان هەزار کەس دژی لە چاپ دانی کاریکاتۆڕی دژە ئیسلامیی
کۆبوونەوەیەک بە سەر دروشمی' ئیسلام دژە تیرۆریزم' دوانیوەڕۆی رۆژی شەممە لە مەیدانی ناوەندی شاری ماگاس پایتەختی کۆماری ئیگوش لە ناوچەی قەفقازی روسیا بەڕێوەچوو.
ئەم کۆبوونەوەیە بە بەشداریی بەرپرسان و کەسایەتییە ئاینیی و سیاسییەکانی کۆماری ئیگوش و دەیان هەزار کەس لە دانیشتوانی ئەم ناوچەیە بەڕێوەچوو.
بەشداربووان لەم کۆبوونەوەیەدا دروشمێکیان دژی تیرۆریزم و توندڕەویی و لە چاپ درانی کاریکاتۆڕی دژە ئیسلامیی بەرز کردەوە.
ناڕازیان بڵاوبوونەوەی کاریکاتۆڕی پێغەمبەر(صلی الله علیە وسلم)، ترساندن لە ئیسلام و سووکایەتیی بە پیرۆزایەتیی موسوڵمانانیان بە کردەوەیەکی نائەخلاقیانە وەسف کردو ئیدانەیان کرد.
سەرۆک کۆماری ئیگوش لە لێدوانێکدا لە کۆبوونەوەکەی ماگاس، بڵاوبوونەوەی ئەم کاریکاتۆڕانەی وەک توندڕەویی حکومیی لەلایەن چەند وڵاتی رۆژئاوایی نرخاندو ئیدانەی کرد.