گەڕانەوەی دووەم کاروانی پێشمەرگە لە کۆبانی بۆ هه‌رێمی کوردستان
18/01/2015 نوسەر: bzavpress

گەڕانەوەی دووەم کاروانی پێشمەرگە لە کۆبانی بۆ هه‌رێمی کوردستان

ئەمڕۆ دووەمین کاروانی هێزەکانی پێشمەرگە لە کۆبانی لە باکووری سوریا گەڕانەوە بۆ هه‌رێمی کوردستان. 

شەوی رابردوو فڕۆکەی هێزەکانی پێشمەرگەی هەرێمی کوردستانی عێراق لە شاری کۆبانی کە لە رێگای فرۆکەخانەی  رحای  تورکیا، بەرەو هەولێر وەڕێکەوتبوو، بەهۆی خراپی کەش وهەوای هەولێر، ناچار بوو بگەڕێتەوە تورکیاو دواجار کاتژمێر 3ی سەرلەبەیانیی ئەمرۆ لە رێگای فڕۆکەخانەی سلێمانی گەیشتنەوە هەرێم.
ئەو پێشمەرگانە، کە دووەم کاروانی  هێزەکانی  پێشمەرگەیە، ماوەی 45 رۆژ لە شاری کۆبانی شان بە شانی بەرگریکارانی کوردی سوریی  شەڕی داعشیان کرد و دوای گەیشتنی سێیەم کاروانی هێزی پێشمەرگە، بڕیار درا ئەوان بگەڕێنەوە هه‌رێمی کوردستانی عێراق.