13/08/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
هاوكارییه‌كانی ئه‌مریكا، كوردستانی رۆژئاوا ناگرێته‌وه
ئه‌مریكا به‌هاوكاری چه‌ند ده‌وڵه‌تێكی ئه‌وروپی به‌نیازی هاوكاریكردنی ئه‌و ناوچانه‌ن كه له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی نه‌یارانی رژێمه‌كه‌ی سوریادایه‌و ئه‌و هاوكارییانه‌ش ناوچه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی په‌یه‌ده ناگرێته‌وه.
به‌پێی سه‌رچاوه رۆژنامه‌وانییه‌كان، ئه‌مریكا بڕی 15 ملیۆن دۆلاری بۆ هاوكاریكردنی ناوچه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی نه‌یارانی ئه‌سه‌د ته‌رخانكردووه ئه‌مه‌ش به‌هاوكاری له‌گه‌ڵ چه‌ند ده‌وڵه‌تێكی ئه‌وروپی.
سه‌رچاوه‌كان ئه‌وه‌یان بلاوكرده‌وه كه هاوكارییه‌كان بۆ هاوڵاتیانه‌و مه‌به‌ست لێی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی ناوچه‌كان و دابینكردنی خۆراكه بۆ هاوڵاتیان.
له‌لایه‌كی تره‌وه چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌ك بلاویانكرده‌وه كه هاوكارییه‌كانی ئه‌مریكا كوردستانی رۆژئاوا ناگرێته‌وه كه له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی په‌یه‌ده‌دایه.
د.ع