ئاستی سوپا سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق توشی شۆك دەكات
17/01/2015 نوسەر: bzavpress

ئاستی سوپا سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق توشی شۆك دەكات

 سەلیم جبوری، دەڵێت: بەمەبەستی بەدواداچوون بۆ ئامادەكارییەكانی سوپای عیراق سەردانی بنكەی سەربازی تاجی كردەوە كە هێزەكانی هاوپەیمانان سەرپەرشتی دەكەن‌و مەشق بە سەربازانی سوپای عیراق دەكەن.

دەشڵێت: بەهۆی لاوازی پاڵپشتی لەو سەربازگەیەو خراپی ئاستی ئامادەكارییەكانی سوپاو كەمی ژمارەی سەربازان لەو بنكە سەربازیە، توشی شۆك بووە.

جبوری، روونیشیكردووەتەوە: ئامادەكارییەكان لەئاست ئەو بودجە زەبەلاحە نییە كە ساڵانی رابردوو و ئەمساڵ بۆ دامەزراوەی سەربازی عیراق دابین كراوە.

جەختیشیكردووەتەوە: ئەگەر بارودۆخەكە بەم شێوەیە بەردەوام بێت، ئەو هێزانە ناتوانن بەرەنگاری جه كدارانى داعش ببنەوە.