17/01/2015
•
نوسەر: bzavpress
•
به‌ها ئه‌عره‌جی: سه‌رجه‌م ناوچه‌كانی دیاله له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانه‌وه كۆنتڕۆڵكراونه‌ته‌وه
جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت: له ئێستادا سه‌رجه‌م ناوچه‌كانی پارێزگای دیاله له‌ژێر ده‌ستی چه‌كدارانی داعش ده‌رهێنراوه و له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانه‌وه كۆنتڕۆڵكراونه‌ته‌وه.
به‌ها ئه‌عره‌جی جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له‌لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند: له ماوه‌ی چه‌ند رۆژی رابردوودا سوپای عێراق به‌هاوكاریی چه‌كداره خۆبه‌خشه‌كان توانیویانه ته‌واوی ناوچه‌كانی پارێزگای دیاله كۆنترۆڵبكه‌نه‌وه.
ئه‌عره‌جی ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه: له ئێستادا هێزه ئه‌منیه‌كان سه‌رقاڵی پاككردنه‌وه‌ی ته‌واوی ئه‌و ناوچانه‌ن له پێناو ئه‌وه‌ی به زوترین كات دانیشتوانه‌كه‌ی بگه‌ڕێنه‌وه بۆ شوێنه‌كانی خۆیان.