دی میستورا پاڵپشتیی لە کۆبوونەوەی مۆسکۆ بۆ چارەسەریی قەیرانی سوریا کرد
17/01/2015 نوسەر: bzavpress

دی میستورا پاڵپشتیی لە کۆبوونەوەی مۆسکۆ بۆ چارەسەریی قەیرانی سوریا کرد

ستێفان دی میستورا نوێنەری تایبەتی رێکخراوی نەتەوەکان بۆ کاروباری سوریا، لە پرێس کۆنفرانسێکدا لە ژنێڤ رایگەیاند، دەبێ ئەمسالیش هەوڵەکان بۆ چارەسەریی سیاسیانەی قەیرانی سوریا بەردەوام بێت.
ناوبراو وتیشی، قەیرانی سوریا گەورەترین تراژدیای مرۆیی پاش شەڕەکانی جیهانیی دێتە ئەژمار.
نوێنەری تایبەتی رێکخراوی نەتەوەکان بۆ کاروباری سوریا، وتیشی، وتووێژەکان لەگەڵ دەوڵەتی سوریاو نەیارانی چەکدار هەتا دامەزراندنی ئاگربەستی تەواو لە حەلەب درێژەیان دەبێت.
ناوبراو بەئاماژە بەو وتووێژانەی وا بڕیارە لە قاهیرەو روسیا بەڕێوەبچێت، ئەم وتووێژانەی بە وتووێژی بێلایەنە وەسف کردو وتی، بە دوای رێکارێکین کە سەرجەم لایەنەکانی قەیران لە سوریا لە خۆ دەگرێتەوە.
دی میستورا وتیشی، قەیرانی سوریا براوەی نییە و گەورەترین دۆڕاویشی خەڵکی سوریایە.
ناوبراو وێڕای راگەیاندنی پشتیوانیی لە کۆبوونەوەی سوریی- سوریی لە مۆسکۆ، جەختی کردەوە کە رێکخراوی نەتەوەکان وەک چاودێرێک داکۆکیی لە کۆبوونەوەی مۆسکۆ دەکات و بەشداریشی تیادا دەکات.
بڕیارە نەیاران و نوێنەرانی دەوڵەتی سوریا 7ی رێبەندان لە مۆسکۆ کۆببنەوەو رێگاکانی چارەسەریی قەیرانی سوریا تاووتوێ بکەن.