17/01/2015
•
نوسەر: bzavpress
•
جاسم محەمەد: دەوڵەتی یاسا دژایەتی پێدانی 17% بودجەی عێراقە بەهەرێمی كوردستان
جارێكتر لیستی دەوڵەتی یاسا دژایەتی خۆی بۆ پێدانی 17% بودجەی عێراق بەهەرێمی كوردستان دەردەبڕێتو بە"پێچەوانەی" دەستووری وەسفیدەكات.
جاسم محەمەد جەعفەر ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەران لەسەر لیستی دەوڵەتی یاسا لەلێدوانێكدا ڕایگەیاندووە "پێدانی 17% بودجەی گشتی عێراق بەهەرێمی كوردستان پێچەوانەی دەستوورەو پێشێلكردنی مافی پارێزگاكانی ترە، ئەوەش بۆچوونی لیستی دەوڵەتی یاسایە".
هەروەها ناوبراو وتى "نەوت موڵكی هەموو عێراقییەكە لەهەرێم بێت، یان لەهەر پارێزگایەكی تر، بەڵام دەبێت بەشێوەیەكی دادپەروەرانە دابەشبكرێت نەك بەپێی ڕێكەوتنی سیاسی".