16/01/2015
•
نوسەر: bzavpress
•
له‌که‌لار به‌رپرسی بنکه‌یه‌کی پۆلیسی دارستان له لايه ن چه‌ند ڕاوچه‌ییه‌که وه ده‌کوژرى
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ له‌ناحیه‌ی ڕزگاریی سه‌ر به‌شاری که‌لار، دوو که‌س، به‌رپرسی پۆلیسی دارستانی تیله‌کۆ له‌به‌رده‌م ماڵی خۆیدا ده‌کوژن، هاوکات یه‌کێکیش له‌وان ده‌کوژرێت‌و ئه‌وی دیکه‌یان هه‌ڵدێت.
ئاراس محه‌مه‌د، رايكه ياند: ئه‌و مفه‌وه‌زه‌ی کوژراوه ناوی محه‌مه‌د نورییه‌و به‌رپرسی بنکه‌ی پۆلیسی دارستانه له‌ناوچه‌ی تیله‌کۆی ناحیه‌ی ڕزگاریی سه‌ر به‌شاری که‌لار. به‌پێی زانیارییه‌کان شه‌وی پێشتر ئه‌و مفه‌وه‌زه له‌سه‌ر بابه‌تی ڕاوکردن له‌گه‌ڵ دوو ڕاوچیدا بوه‌ته ده‌مه‌قاڵه‌و کێشه له‌نێوانیاندا دروستبوه.
له‌ئه‌نجامی ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌ی نێوانیان، یه‌کێک له‌و دوو ڕاوچیه‌ی هێرشیان کردوه‌ته سه‌ر مفه‌وزه‌که، کوژراوه‌و ئه‌وی دیکه‌شیان هه‌ڵهاتوه.