بەپێی راپۆرتی رای ئەلیەوم، وەلید موعەلیم وەزیری دەرەوەو جێگری سەرۆک وەزیرانی سوریا لە کۆبوونەەی ئەنجومەنی وەزیرانی ئەم وڵاتە وتی کە نیشانە پۆزەتیڤەکان خەریکە دەردەکەون و ساڵی 2015 سەرەتای دەربازبوونی سوریا لە قەیرانە.
وتیشی، لە ساڵی نوێی زاینییدا نیشانەی پۆزەتیڤ لە گۆڕدرانی روانگەی رای گشتیی جیهان بەرامبەر سوریا دەرکەوتووە.
ناوبراو لە کۆبوونەوەی حەفتانەی ئەنجومەنی وەزیرانی سوریا بەئاماژە بە لێدوانەکانی سەرۆک کۆماری ئەم وڵاتە کە لە سەرەتای قەیران جەختی کردبووە، تیرۆریستان بەرۆکی وڵاتانی لایەنگریشیان دەگرنەوە، وتیشی، دەبێ هاوکارییەکی راستەقینە لەگەڵ سوریا بۆ بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریسم بکرێت.