15/01/2015
•
نوسەر: bzavpress
•
دەنگۆی برینداربوونی لەعێراق بڵاودەبێتەوە
سەرچاوەیەك ئاشكرای كرد، فەرماندەی سوپای قودسی ئێران، لە شاری سامەڕای عێراق، بە هۆی هێرشێكی خۆكوژییەوە بریندار بووە.
بەپێی سەرچاوەكان قاسم سولەیمانی لەچەند رۆژی رابردوو لەشەڕێكی نێوان حەشدی شەعبیو چەكدارانی داعش لەنزیك سامەڕا برینداربووە، بەڵام تائێستا هیچ سەرچاوەیەكی فەرمی ئەو زانیارییانەی پشتڕاستنەكردووەتەوە.
بەپێی زانیارییەكان، دوای برینداربوونی فەرماندەی پاسەوانی شۆڕشی ئێران بەرەوە بەغدا براوەو چارەسەری سەرەتایی بۆ كراوەو دواتریش لەنەجەفەوە بەرەو تاران رەوانە كراوە.
سەرچاوەكان باس لەوەش دەكەن، دوای برینداربوونی قاسم سولەیمانی كەسێك وەك فەرماندەی پاسەوانی شۆڕشی ئێرانی دیاریكراوە، بەبێ ئەوەی ناوەكەی ئاشكرابكرێت.
بەپێی راپۆرتە میدیاییەكان، سولەیمانی ڕۆڵێكی باڵای لە ئازادكردنی هەردوو شارەدێی جەلەولا و سەعدییەی سەر بە پارێزگای دیالە هەبووە.