15/01/2015
•
نوسەر: bzavpress
•
هەوڵی بەغداو هەولێر بۆ تێکەڵ کردنی هێزی پێشمەرگە لە ئەرتەشی عێراق
ئەندامێکی فراکسیۆنی دەوڵەتی یاسا لە پارلەمانی عێراق باسی لە هەوڵی بەغداو هەولێر بۆ تێکەڵ کردنی هێزی پێشمەرگە لە ئەرتەشی عێراق کرد.
عەلی ئەلفەیاز، وتی، دەوڵەتی ناوەندیی عێراق و هەرێمی کوردستانی ئەم وڵاتە هەوڵ دەدەن بۆ تێکەڵ کردنی هێزی پێشمەرگە لە هێزی زەمینیی ئەرتەشی عێراق بۆئەوەی بەغدا مووچەی ئەم هێزانە وەک هێزەکانی دیکەی ئەرتەشی عێراق دابین بکات.
فەیاز بەئاماژە بەئەوەی کە بێتو هێزی پێشمەرگە لە ئەرتەشی عێراق تێکەڵ بکرێت، مووچەکەی لە دەرەوەی بەشی 71%ی بودجەی هەرێم دەدرێت، وتیشی، رەوشی دارایی ئێستای عێراق بۆ دەربازبوون لە قەیران و کورتهێنانی بودجەی گشتیی عێراق پێویستیی بە هەوڵی دووهێندەی هەموان هەیە.
ناوبراو هەروەها جەختیشی لەسەر جێبەجیکردنی پلانی دەسپێوەگرتنی دارایی لە هەرێمی کوردستانی عێراق وەک بەشێک لە وڵاتی عێراق وەک پارێزگاکانی دیکەی ئەم وڵاتە کردەوە.