14/01/2015
•
نوسەر: bzavpress
•
له‌یادی 25 ساڵه‌ی هه‌ڵه‌بجه‌دا 55 هه‌زار دۆلار دراوه بهتهوالێت و سێ‌و
چەند گەندەڵییکی کابینەی پێشووی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاشکرا دەکرێت و رادەگەیەنرێت کە لەیادی 25 ساڵەی کیمیابارانی هەڵەبجەدا پارەیەکی زۆر بەهەدەر دراوە.
دیوانی چاودێری بەڵگەوە بەهەدەردانی سامانی حکومەتی لەیادی هەڵەبجەدا روونکردۆتەوەو بەمشێوەیە زیادەڕەوییەکانی ئاشکرا کردووە:
10 هه‌زار دۆلاریش دراوه به‌ناودارترین هونه‌رمه‌ند که‌به‌شداری یادهکهشی نه‌کردووه!
بلاوکردنه‌وه‌ی ناو‌و بڕی ئه‌و که‌س و کۆمپانیاو پارانه‌ی له‌یادی 25 ساڵه‌ی هه‌ڵه‌بجه‌دا وه‌رگیراوه.
- دروست کردنی ته‌والێتی سه‌فه‌ری 35000 سێ و پێنج هه‌زار دۆلار، دراوه به ئاکار محه‌مه‌د عبدالله / کۆمپانیای زه‌مان.
- دروست کردنی 1000 سێوی مێخه‌ک ڕێژ بڕی 20942 بیست هه‌زارو نۆسه‌دو چل و دوو دۆلاری تێ چووه!
واته هه‌ر سێوێک بهمێخهکهوه 25 هه‌زار دیناری تیچووه! پاره‌که دراوه به ئاراس هۆشنگ ایران زاده/ کۆمپانیای ڤین سیڤ.
- شڤان په‌روه‌ر له‌دورو نزیکه‌وه به‌شداری یادی 25 ساڵه‌ی هه‌ڵه‌بجه‌ی نه‌کردووه به‌ڵام 10300 ده‌هه‌زارو سێ سه‌د دۆلاری پێ دراوه‌و پاره‌که له‌لایه‌ن حاجی ئه‌حمه‌د عیدۆ وه‌رگیراوه.
- به‌ناوی ڕوماڵکردنی بۆ میدیای نێوده‌وڵه‌تی 50000 په‌نجا هه‌زار دۆلار دراوه به‌که‌سێک به‌ناوی محه‌مه‌د ته‌لعه‌ت محه‌مه‌د جامباز !
- یه‌ک ڕیکلام بۆ یادی 25 ساڵه‌ی هه‌ڵه‌بجه 10000 ده‌هه‌زار دۆلار و پاره‌که ئیراهیم محه‌مه‌د ئیسماعیل/ کۆمپانیای Opt وه‌ریگرتووه.
- چالاکی قوتابیانی قوتابخانه‌کانی هه‌رێم بۆ یادی 25 ساڵه‌ی هه‌ڵه‌بجه 26897 بیست و شه‌ش هه‌زارو هه‌شت سه‌دو نه‌وه‌دو حه‌وت دۆلار دراوه بۆ (هدر عبدالوهاب و لوقمان جوهرو کاروان مسته‌فا)
- چاپ کردنی 3000 سێ هه‌زار گۆڤاری ئاشتی 13688 سیانزه هه‌زارو شه‌سه‌دو هه‌شتاو هه‌شت دۆلار، دراوه به‌دلێر محه‌مه‌د ساڵح.
ئه‌م هونهرمهدانه ئه‌م بڕه پاره‌یان وه‌رگرتووه بۆ ئه‌و یاده:
1- بورهان ئه‌حمه‌د خۆشناو 21800 بیست و یه‌ک هه‌زارو هه‌شت سه‌د دۆلار، بۆ کلیپی لاوکی جه‌خار.
2- ئاکۆ ڕه‌وف عینایات 11713 یانزهههزارو حه‌وت سه‌دو سیانزه دۆلار، بۆ فیلمی هیوا لهفرمسێکه به‌جێماوه‌کاندا.
3- هه‌ڵبه‌ست سه‌لاح 21189 بیست و یه‌ک هه‌زارو سه‌دو هه‌شتاو نۆ دۆلار، بۆ پانۆرامای ئه‌نفال.
4- ده‌رون عه‌لی محه‌مه‌د 13950 سیانزه هه‌زارو نۆسه‌دو په‌نجا دۆلار، بۆ کاری هونه‌ری.
5- ئاکۆ عه‌زیز عینایه‌ت 8478 هه‌شت هه‌زارو چوارسه‌دو حه‌فتاو هه‌شت دۆلار، هیوا له‌پشت فرمێسکه‌کان.
6- هه‌ژار زه‌هاوی 60000 شه‌ست هه‌زار دۆلار، بۆ کاریی هونه‌ری.
7- تارا جاف 7000 حه‌وت هه‌زار دۆلار، بۆ کاری هونه‌ری.
8- ڕزگار محه‌مه‌د شێخ محه‌مه‌د 10820 ده‌هه‌زارو هه‌شت سه‌دو بیست دۆلار، هونه‌ری شه‌هیدانی کوردستان.
9- دیاری قه‌ره‌داغی 6000 شه‌ش هه‌زار دۆلار، بۆ کلیپی شه‌هید.
10- ته‌ها که‌ریمی 20000 بیست هه‌زار دۆلار، بۆ کورته فیلمی هه‌زارو یه‌ک سێ‌و.
11- ئه‌نوه‌ر قه‌ره‌داغی 28688 بیست و هه‌شت هه‌زارو شه‌سه‌دو هه‌شتاو هه‌شت دۆلار، بۆ هه‌ڵه‌بجه له‌ناخمدا.
12- عه‌دنان که‌ریم 40000 چل هه‌زار دۆلار، بۆ به‌رهه‌می هونه‌ری.
13- ئاراس فه‌تاح 72600 حه‌فتاو دوو هه‌زارو شه‌سه‌د دۆلار، بۆ کلیپی کوردستانی من.
14- سۆران ئیبراهیم سلێمان 49000 چل و نۆ هه‌زار دۆلار، بۆ 7 کورته فلیم که‌دراوه به سۆران ئیبراهیم سلێمان.
15- کامه‌ران ئه‌حمه‌د 30000 سی هه‌زار دۆلار، بۆ مۆسیقای ڕه‌نگدان.