14/01/2015
•
نوسەر: bzavpress
•
کارمەندێکی سی ئای ئەی: ئیسرائیل لەپشت هێرشەکانی فەرەنساوەیە
کارمەندێکی پێشووی دەزگای هەواڵگری ئەمریکا ئاشکرایکرد کە وەزارەتێکی ئیسرائیلی لەپشت هێرشەکانی ئەم دواییەی فەرەنساوەیە.
لەمیانی لێدوانێکیدا بۆ رۆژنامەیەکی رووسی، ئیدۆرد سنودنی کارمەندی پێشووی دەزگای هەواڵگری ئەمریکا رایگەیاند کە وەزارەتی کۆچی ئیسرائیلی لەپشت هێرشەکەی ئەمداییەی سەر رۆژنامەی شارلی ئیبدۆی فەرەنسییەوەیە.
ناوبراو ئاشکرایکرد کە لەماوەی چەند ساڵی رابردوودا مۆسادی ئیسرائیلی هەڵمەتێکی فراوانی دەستپێکردووە بۆ ناشرینکردنی وێنەی پێغەمبەری ئیسلام لەوڵاتانی ئەوروپا، ئەمەش لەپێناوی درووستبوونی کەشێکی دوژمنکارانە لەنێوان موسڵمان و جولەکەکان تا جولەکە نشینەکانی وڵاتانی ئەوروپا ناچار ببن بگەڕێنەوە بۆ ئیسرائیل.
سنود ئەوەشی ئاشکراکرد کە مۆساد بەداواکارییەکی وەزارەتی کۆچی ئیسرائیلی ئەو کارەی کردووە، چونکە لەماوەی چەند ساڵی رابردوودا ژمارەیەکی زۆر جولەکە کۆچیان بۆ وڵاتانی ئەوروپا کردووە، ئەمەش بووەتە مایەی نیگەرانی حکومەتی ئیسرائیلی.
کارمەندەکەی پێشووی سی ئای ئەی ئەوەشی ئاشکراکرد کە مۆساد توانی بەو رێگەیە کۆچی جولەکەکان پێچەوانە بکاتەوەو دوژمنایەتییەکی گەورەش لەنێوان موسڵمانانء ئەوروپا دروستبکات.
د.ع