دژایەتیی ئەمریکا بەرامبەر پەیوەست بوونی فەلەستین بە دادگای نێودەوڵەتیی
14/01/2015 نوسەر: bzavpress

دژایەتیی ئەمریکا بەرامبەر پەیوەست بوونی فەلەستین بە دادگای نێودەوڵەتیی

باراک ئۆباما سەرۆک کۆماری ئەمریکا لە وتووێژێکی تەلەفونیی لەگەڵ بنیامین نەتانیاهو سەرۆک کۆماری رژێمی زایۆنیی دژایەتی خۆی بەرامبەر پەیوەست بوونی فەلەستین بە دادگای سزاکانی نێودەوڵەتیی راگەیاند.

کۆشکی سپی لەبەیاننامەیەکدا رایگەیاند، ئۆباماو نەتانیاهو لەبارەی دانوستانی ناوه کیی ئێران و هەوڵی فەلەستینییەکان بۆ پەیوەست بوونی فەلەستین بە دادگای نێودەوڵەتیی لاهە وتووێژیان کردووە.
کۆشکی سپی وتیشی، ئۆباما لەم وتووێژەدا بە پێداگریی لەسەر هەڵوێستەکانی ئەمریکا لەمەڕ ئەوەی کە دامەزراوەی ەفەلەستین وڵاتێکی سەربەخۆ نییەو لەئاکامدا هەلومەرجی پێویستی بۆ پەیوست بوون بە دادگای نێودەوڵەتیی لاهەی نییە، وتیشی، بەمهۆیەوە ئەمریکا پێداچوونەوە بەسەر هاوکارییەکانی لەگەڵ دامەزراوەی خۆبەڕێوەبەری فەلەستین دەکات.