بۆگدانۆف: دانوستانی سوریاو نەیاران له 26ی ئه م مانكه بەڕێوەدەچێت
14/01/2015 نوسەر: bzavpress

بۆگدانۆف: دانوستانی سوریاو نەیاران له 26ی ئه م مانكه بەڕێوەدەچێت


 میخائیل بۆگدانۆف، جێگری وەزیری دەرەوەی روسیا رایگەیاند:  دانوستانی نێوان نوێنەرانی دەوڵەتی سوریا و نەیاران بەبێ بەشداریی هاوپەیمانیی نەیارانی سوریا 26ی ئه م مانكه لە مۆسکۆ بەڕێوەدەچێت.

ناوبراو باسی لە زانيارى زياترى لەبارەی بەشداربووان لەم دانوستانەو رێژەیان نەکرد. هاوپەیمانی نەیارانی سوریاو ژماره يه کی دیکە لە نەیاران پێشتر دژایەتیی خۆیان بەرامبەر ئەم دانوستانە راگەیاندبوو.
هەروەها لە حاڵێکدا کە بەرپرسانی روسیی سەرقاڵی وتووێژ لەگەڵ دەوڵەتی سوریا و نەیاران بۆ ئامادەکاریی دانوستانی نوێ لە مۆسکۆن، بڕیاریشە ستێفان دی میستورا نوێنەری تابیەتی ریکخراوی نەتەوەکان بەمزوانە سەردانی دەمیشق بکات.