محەمەد سەیهود: داوایەك بۆ هەڵوەشاندنەوەی ڕێككەوتنەكەی نێوان هەولێر و بەغدا دەخاتەڕوو
14/01/2015 نوسەر: bzavpress

محەمەد سەیهود: داوایەك بۆ هەڵوەشاندنەوەی ڕێككەوتنەكەی نێوان هەولێر و بەغدا دەخاتەڕوو

محەمەد سەعدون سەیهود، پەرلەمانتاری ئیئتیلافی دەوڵەتی یاسا لە پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، ئیئتیلافەكەی داوا دەكات، هەرێمی كوردستان لە كێڵگە نەوتییەكانی خۆی، ڕۆژانە 400 هەزار بەرمیل نەوت ڕادەستی حكوومەتی عێراقی فیدڕاڵ بكات.
ده شليت،  دەبێت مەرجی سزادان لە بەرانبەر نەناردنی نەوتی هەرێم لە پڕۆژەیاسای بودجەی 2015ی عێراق، لە دژی هەرێمی كوردستان دابنرێت.
 ناوبراو گوتیشی، “ئەگەر داواكارییەكانمان لە پڕۆژەیاسای بودجەی 2015ـدا جێگیر نەكرێت، دەنگ بە بودجە نادەین”.

لە پڕۆژەیاسای بودجەی 2014ی عێراقیشدا، بڕگەیەك هەبوو، كە تێیدا هەرێمی كوردستانی بە ناردنی 400 هەزار بەرمیل نەوتی ڕۆژانە پابەند دەكرد، بەڵام بەو هۆیەوە پڕۆژەیاساكە لە پەرلەمان پەسەند نەكرا و ساڵی 2014 بە بێ‌ یاسای بودجە تێپەڕی.