پادشای فه‌ڕه‌نسا لویسی حه‌وته‌م به دیل ده‌گیرێت.. له‌لایه‌ن ئافره‌تێكه‌وه كه سه‌رپەرشتیاری موسڵمانانه به ناوی "شەجەرەتول دوڕە" لەقەبەکەی عیسمەتودین بووە خەڵكی خەواریزمە ،ئه‌م مێژووه كه دەینوسینەوە نامۆیه له‌ناو خه‌ڵكیدا.. به‌ڵام گرنگیشه كه موسوڵمانان لێی شاره‌زا ببن..
شەجەرەتول دوڕە له سه‌ره‌تای ته‌مه‌نی ئافره‌تێكی به‌ڕێز بوو، به‌ڵام له كۆتایی ته‌مه‌نیدا ئافره‌تێكی خوێنڕێژی لێده‌رچوو، یەکێکە له‌و ئافره‌تانه‌ی كه به سه‌ره‌تای ده‌ستپێكی دەسەڵاتی مه‌مالیكه هەژمارد دەکرێت، یاخود یه‌كه‌م ئافره‌تی مه‌مالیكە کەفەرمانڕەوای کردووە.. له سه‌رده‌می شەجەرەتول دوڕه وه ده‌ست پێده‌كات، شەجەرەتول دوڕە خێزای پیاوێكی به‌ڕێزی دینداره به‌ناوی "نەجمەدین ئەیوب" ئامۆزای "سەلاحە دینی ئەیوبییه" و فەرمانداری میسری له‌به‌ر ده‌ستدابوو.
ئه‌م پیاوه له سه‌ره‌تای فەرمانڕەوایییەوە ده‌سه‌ڵاتی گرتۆته ده‌ست- جیابوویه‌وە له برا و برازاكانی و خزم و كه‌سوكاره‌كانی سەلاحەدینی ئەیوبی.. تەنانەت زۆریشیان ڕق له نەجمەدین ئەیوب بووە.. به‌و هۆکارەی كه پیاوێكی دیندار بوو قودسی گرته‌وه دەست و كه دوای مردنی سەلاحەدین برازاكانی سەلاحەدین بەدیاری بەخشیانەوە به خاچپەرستەکان، به‌ڵام ئه‌م پیاوه له‌گه‌ڵ "بێبا‌رز"دا و سەرکردەیەکی تر به‌ناوی "ئه‌قتای" دیسانه‌وه قودس ده‌خه‌نه‌وه ژێر ده‌سه‌ڵاتی خۆیان و ئیتر هیچ كه‌سێك ناتوانێت قودس بگرێته‌وه تا ئه‌و كاته‌ی كە ئینگلیز داگیری ده‌كات واتا دوای روخانی خەلافەتی ئیسلامی.
نەجمەدین ئەیوب له سه‌ره‌تای بوون به ئه‌میری له‌ناوچه‌كانی میسردا دوو کۆشكی دروست كرد.. کۆشکێکیان له‌سه‌ر دەریایی نیل بوو، كۆمه‌ڵێك گه‌نجی تیا په‌روه‌ردە ده‌كرد.. ئه‌م لاوانە هەمووی بەچکە موسڵمانن و فرۆشراون.. لەسەردەمی تەتاردا ئەو هەموویان دەکڕێت له ناوچه‌ی خه‌واریزم و بوخارا و ئۆزبه‌كستان و كازاخستان وقیرغستان و پاكستان و هه‌تا كرمان وئێران.. چونكه ئه‌و ده‌مه ته‌تار ئه‌و ناوچانه‌ی هه‌مووی وێران خاپور كردبوو، زۆربه‌ی زۆری ئه‌و ناوچانه دایك وباوكیان کوژرابوون و منداڵه‌كانیان ده‌فرۆشران، نەجمە دین ئەیوب ئه‌و منداڵانه‌ی ده‌كڕییه‌وه و له‌و کۆشکەدا په‌روه‌رده‌ی ده‌كردن و فێری قورئان و دینداری شه‌ریه‌عه‌تی ده‌كردن، پاشان فێری جۆرەکانی چەك و شمشێربازی ده‌كردن و خۆیشی وه‌كو باوك مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵیاندا ده‌كرد ..
سیما‌و جل‌و بەرگیان جیاواز بوون بەم کۆمەڵە ده‌وترا "مه‌مالیكی به‌حری" له‌سه‌ر به‌حری نیل بوون.
لە دوای ئەوەی کە ئەو منداڵانە زۆر دەفرۆشران کۆشکێکی تری دروست كرد بەناوی كه قه‌صری نەجمە دین ئەیوب خۆشی له‌قه‌بی "مەلیك صالح" کۆشکەکەی ناونا بە کۆشکی صاڵحی، ئیتر بە مەمالیکەکان ووترا مه‌مالیكی صاڵحی ..
سیمای جل‌و بەرگی ئەمانیش جیاواز بوون لە مەمالیکی بەحری - مه‌مالیكی صالحی كه‌وای سەر شانیان سور بوو و مه‌مالیكی به‌حری كه‌وای سه‌ر شانیان شین بوون، له‌ناو ئه‌مانەدا دوو سەرکردە سه‌رپه‌رشتی مه‌مالیكی صاڵحییان ده‌كرد بەناوی بێبا‌رز و ئەقتایی كه به‌هێزترین مه‌مالیك بوون ..
"سیف دین قوتز" له‌گه‌ڵ "ئه‌یبه‌ك"داسه‌رپه‌رشتیاری مه‌مالیكی به‌حرییان ده‌ركرد .
له‌و سه‌رده‌مه‌دا خاچپەرستەکان له‌گه‌ڵ ته‌ته‌ردا پەیمانێکیان مۆرکرد له‌سه‌ر ناوچه‌كانی میسر ودیمه‌شق ..واتا دوو میحوەر- میحوەری شام بۆ تەتار میحوەری میسر بۆ خاچپەرستان.. له‌لای دیمه‌شقه‌وه ته‌تار هێرش ده‌هێنێت وه له‌ڕێگه‌ی به‌حره‌وه فه‌ڕه‌نسا به‌سه‌رپششتیاری"لویس"ی حه‌وته‌م هێرش ده‌كه‌نه سه‌ر موسوڵمانان..
له‌سه‌ره‌تاوه شه‌ڕه‌كه له "دمیاط" ڕوو ده‌دات ئه‌قتای له‌گه‌ڵ بێبه‌رزدا شه‌ڕێكی زۆر ناوازه ده‌كه‌ن، ئه‌و ده‌مه نەجمەدین ئەیوب نه‌خۆش ده‌بێت و له دووه‌م ڕۆژی شه‌ڕه‌كه‌دا ده‌مرێت.. به بیستنی ئه‌و هه‌واڵه وره‌ی موسوڵمانان تێكده‌چێت و ده‌كشێنه‌وه دواوه، به‌ڵام لێره‌دا ئافره‌تێك ده‌رده‌كه‌و‌ێت كه خێزانی ئه پیاو به‌ڕێزه‌یه ناوی " شەجەرەتول دوڕه" و خۆی ده‌چێته جێگای و هه‌واڵی مردنەکەی ده‌شارێته‌وه كه نەجمەدین ئەیوب مردبێت.. ده‌ڵێت: هیچ شتێكی نییه و له‌گه‌ل بێبا‌رز و ئه‌قتایی دا سه‌رپه‌رشتی شه‌ڕه‌كه ده‌كه‌ن لێره‌وه ناوی شجەرەتول دووڕە له مێژوودا دروست ده‌بێت و ئه‌م ئافره‌ته ده‌توانێت ئیحتیوای ئه‌م شه‌ڕه بكاته‌وه و خۆی سه‌رپه‌رشتی شه‌ڕه‌كه ده‌كات و خۆی داده‌به‌زێته ناوچه‌كانی دمیاطه‌وه تاكو پیاوی به‌ناوبانگی ئه‌م ئیسلامه بێبا‌رز ده‌توانێت لویسی حه‌وته‌م به دیل بگرێت و زۆرێك له خاچپەرستەکان بكوژێت .
یه‌كه‌م جاریشه پاشایه‌كی گه‌وره‌ی فه‌ڕه‌نسا به‌و شێوه‌یه بكه‌وێت ژێر دەسه‌ڵاتی موسوڵمانان، لەدوای ماوەیەك بە یەك ملیۆن دیناری ئاڵتون ئازادی دەکەن، دوایش هەر بە دەست فرنجە و خاچپەرستان دەکوژرێت !..
له دوای ئه‌وه‌ی شەجەرەتول دوڕ ده‌چێته سه‌ر ده‌سه‌ڵات و حوكم ده‌گرێته ده‌ست، له ئیسلامدا نابێت ده‌سه‌ڵات و ئیماره‌ت بگرێته ده‌ست ببێته سوڵطان یان ئەمیر یان خەلیفە، به‌ڵام ئه‌شێت له پۆسته‌كانی تردا کار بكات، بەهیچ شێوەیەك ناشێت له پۆستی یه‌كه‌مدا کاربكات بۆیه له‌و سه‌رده‌مه‌دا كۆمه‌ڵێك زانایی ئیسلامی له میسر.. هه‌روه‌ها كۆمه‌ڵێك خه‌ڵك داوا ده‌كه‌ن كه نابێت شەجەره‌تول دوڕە بێته جێنشینی مێرده‌كه‌ی، تەنانەت خەلەفەتی عەباسی نامەیەك دەنوسێت بە توانجەوە دەڵێت: ئەگەر پیاوتان نەماوە با پیاوێکتان بۆ بنێرین ،به‌ڵام ئافره‌تێك ئاقڵ و ژیر ده‌یه‌وێت لەو کاتەدا رەوشەکە هێور‌بكاتەوە ئه‌نێرێت به وشوێن كوڕه‌كه‌ی مه‌لیك نەجمەدین ئەیوبه‌دا به‌ناوی "تۆران شا" له ناوچه‌كانی دیاربەكر و حه‌سه‌ن كه‌یف هه‌ردوو ناوه‌كه عه‌ره‌بییه به‌ناوی "حصن كیف و دیاربكر" بووه ئه‌و ناوچانه‌ی به‌ده‌سته‌وه بووه ئه‌نێرێته‌وه به شوێنی‌دا بۆ ئه‌وه‌ی حوكمی ئه‌و شوێنانه بگرێته ده‌ست ..
تۆران شا گه‌نجێكی لوت به‌رزه و هیچ ئاماژەیەك و بوونێك ناكات بۆ مه‌مالیكه‌كان لە میسر، لە میسریش رەوشی وایه هه‌موو پوستە گرنگەکان و ئەمنیەکان له‌ژێر ده‌ستی مه‌مالیكه‌كاندایه، مه‌لیك ساڵحیان زۆر خۆشده‌وێت وه‌كو باوكیان وابووه بۆ مەمالیکەکان، تۆران شا دەگاتە ئەو جێگایە و دەسەڵات وەردەگرێت.. هەرچی خه‌ڵك هه‌یه ڕق وبوغزێكی زۆر ده‌خاته دڵیەوە دژی تۆران شا .. ئه‌وان- واتا میسریەکان و مەمالیك ئەو سه‌ركه‌وتنه گه‌وره‌یه‌ی كه مه‌مالیكه‌كان به ده‌ستیا هێناوه كه هه‌مووی مه‌مالیكی باوكی بوون و به‌سه‌ركردایه‌تی شەجەره‌تول دوڕە بەدەستیان هێناوە هه‌موویان ئه‌بوغزێنێت وله‌سه‌ر پۆسته‌كان دووریان دەخاتەوە و كه‌سی تر ده‌خاته جێگایان ئه‌مه‌ش وا ده‌كات كه ڕقێكی زۆر گه‌وره به‌رامبه‌ر به تۆران شا دروست ببێت..
تەنانەت وه‌فاشی نامێنێت به‌رامبه‌ر به باوه‌ژنه‌كه‌ی، چه‌ند جار ده‌یه‌وێت بیكوژێ له كاتێكدا کە دەسەڵاتەکەی بۆ پاراستوە.. ئه‌مه ده‌بیستێته‌وه شەجەرەتول دوڕە له‌ڕێگه‌ی ئەقتایی وبێبا‌رزه وه له شەوێكدا دەیکوژن تەنها توانی بۆ ماوه‌ی سێ مانگ فرمانداری میسر بکات
جارێکی تر بۆشاییه‌كی سیاسی ده‌كه‌وێته ناو میسر‌و سه‌رله‌نوێ به‌و هۆکارەی کە كوڕێكی هه‌یه منداڵه ناوی خەلیلە.. دایکی ده‌بێته‌و به وه‌صیه‌ی منداڵه‌كه‌ی خۆی و ده‌چێته‌وه سه‌ر حوكم و دیسانه‌وه خه‌ڵكی میسر قبوڵیان نییه و نایانه‌وێ ئافره‌تێك حوكمیان بكات، ئه‌م ئافره‌ته ئه‌یه‌وێت ئیحتیوای خه‌ڵكه‌كه بكاته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ر خۆی له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵات بمێنێته‌وه و له پشتی په‌رده‌وه حوكم بكات ..
وای دەزانی ئه‌گه‌ر شوبكات به قائید"ئه‌یبه‌ك" ده‌توانێت فەرمانڕەوای تەواوەتی لە دەستدا بێت، وا پەی دەبرت کە ئەیبەك پیاوێکی بەهێز نیە وەك ئە‌قتای و بێبا‌رز، لە لایەکی تریشەوە ئه‌قتای وای دانابوو كه شوی پێ بكات به‌ڵام وا دەرنەچوو .
ئه‌یبه‌كیش پیاوێکی بەتوانا بوو بۆچوونکەی شەجەرەتول دوڕە لە جێگای خۆیدا نەبوو، ڕاستە پیاوێكی بێدەنگ بوو وا هه‌ستیان ده‌كرد كه زۆر توانای نییه.. بەڵام ده‌سه‌ڵاتی گه‌وره‌ی مه‌مالیك بەحری له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی ئه‌یبه‌كدا بوو وه جێگره‌كه‌شی سیفەدین قوتز بوو ،ئه‌م پیاوه به‌ڕێزه ڕه‌حمه‌تی خوای لێبێت كه شەجرەتول دوڕە شوی پێ ده‌كات وا ده‌زانێت كه كه‌سایه‌تییه‌كی لاوازە، به‌ڵام به پێچەوانەکەیەتی کەسایەتیەکی زۆر به‌هێزه.
تەنانەت هەموو مه‌شخه‌ڵی سیاسی و ئیداری و ئەمنی ئه‌و وڵاته له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی خۆیدا ده‌مێنێته‌وه شەجەڕەتول دوڕە په‌راوێز ده‌كات وه شەجەره دوڕیش ئه‌مه‌ی زۆر پێ ناخۆش ده‌بێت چیدی پێ قوبوڵ ناکرێت .. چه‌ند جارێك ده‌یەوێت بتوانێت سوڵته‌ی سیاسی بخاته ژێر دسه‌ڵاتی خۆی به‌ڵام قائید ئه‌یبه‌ك نایه‌ڵێت ئه‌وه بكات.
ئه‌قتای و وبێبا‌رز كه پێشتر له مه‌مالیكی صاڵحی بوون و قائید ئه‌یبه‌كیش سەرکردەی مەمالیکی بەحری بوو لەسەر شەجەره دوڕە کە شوی پێ نەکردوە ئاژاوە دروست دەبێت لە نێوانیاندا، به‌ڵام له‌و نێوه‌نده‌دا کەپشێوییه‌ك وئاژاوه‌یه‌ك ده‌كه‌وێته نێو میسره‌وه هه‌ردوو مه‌مالیكه‌كه ده‌بێت به شه‌ڕیان بە ئازایه‌تی پیاوێك به‌ناوی سیفەدین قوتز .. هه‌روه‌ها قاید ئه‌یبه‌ك ئه‌توانن ئه‌قتای بگیرێت به هۆكاری ئه‌وه‌ی ئە‌قتای زۆر سه‌ركێشه وه بێبا‌رزیش ڕاده‌كات ئه‌و كاته هه‌ردوو مه‌مالیكه‌كه ده‌خاته ژێر ده‌سه‌ڵاتی خۆیه‌وه و هه‌ر به‌ناوی مه‌مالیكی ئەیبەکی ناویان ده‌مێنێته‌وه ..
كوشتن له‌لای مه‌مالیكه‌كان زۆر زۆر ساده بووه كه سه‌یری مێژووی مه‌مالیكه‌كان ده‌كه‌یته‌وه هه‌ر خه‌ریكی خه‌ڵك كوشتن بوون، جێگای تێڕامنیشە كه‌سانێك بوون كه شاره‌زا بوون له دین وله فیقهی ئیسلامی جاری وا هه‌بووه له‌سه‌ر باسی و بابەتی شك گومان خه‌ڵكیان كوشتووه! بۆ نموونه شكیان له كه‌سێك بوبێ خه‌ریكی خیانه‌ت كردنه كوشتویانه..
شەجەره‌تول دوڕە توانایی نامێنێت كه ئه‌م ڕەوشە ده‌بینێت بۆیه جارێکی تر دیسانه‌وە ده‌ست ده‌كاته‌وه به‌وه‌ی كه پیلانێكی تر ڕێكده‌خات بۆ ئه‌یبه‌كی مێردی بۆ ئه‌وه‌ی بیكوژیت و پیلانه‌كه‌شی سه‌ركه‌وتن به ده‌ست دێنێت وده‌یكوژێت.
دوای ئه‌وه كه ده‌بینن ئه‌یبه‌ك كوژراوه سیفەدین قوتز جێگره‌كه‌یه‌تی پیاوێكی ئاقڵ و وریایه و ئاشکرای دەکات کە شەجەرەتول دوڕەیە.. ده‌كوژێته‌وه و له پاشاندا خۆی ده‌چێته جێگای ئه‌یبه‌ك و له‌ناو وڵاتی میسردا ده‌بێته سوڵطانی مەمالیکەکان، ئه‌و پیاوه به‌ڕێزه سیفەدین قوتز نه‌خشه‌ی هه‌موو جیهان ده‌گۆڕێت هیچ كه‌سێك ناتوانێت ئینكاری ئازایی ئه‌م پیاوه بكات ئه‌م پیاوه كه خۆی ناوی محمودی کوڕی مدوحە.
تێبینی/ ئەم بابەتە کاک هەرێز خالید نوسیویەتیەوە، ماکوان کەریم لە شێوەی ووتار پێشکەشی کردوە