11/01/2015
•
نوسەر: bzavpress
•
خۆپیشاندانى ملیۆنى لەپاریس دەستى پێ کرد
لەناو سەرکردەکانیشدا هەریەکە لە ئەجێلا مێرکڵ ڕاوێژکاری ئهلمانیا و بنیامین ناتانیاهۆ سهرۆك وهزیرانى قەوارەى زایۆنى و مەحمود عەباس سەرۆکى فەلەستین و دهیڤد کامیرۆن سهرۆك وهزیری بهریتانیا و شاژنى ئوردن و فلاح مستەفا نوێنەرى هەرێمى کوردستان دیارترین سەرکردەو نوێنەرى وڵاتان بوون...
حکومەتى فەرەنساش ئەمنیەتى تەواوى بۆ خۆپیشاندەران دەستەبەر کردووە بەڵاوەپێکردنى ژمارەیەکى زۆرى پۆلیس و سەرباز لە شوێنى خۆپیشاندانەکە
جێى وەبیر هێنانەوەیە چوارشەممەى رابردوو دوو کەسى دەمامکدار هێرشیان کردە سەر بارەگاى هەفتەنامەى (شارلی ئیبدۆ)و ژمارەیەک رۆژنامەنووس و پۆلیسیان کوشت و بریندار کرد، دواتریش لەلایەن پۆلیسەوە وابڵاو کرایەوە پۆلیسى فەرەنسا ئەو دوو دەکامکدارەى کوشتووە.