11/01/2015
•
نوسەر: bzavpress
•
بزاڤ له‌زاری په‌رله‌مانتارێكه‌وه كێشه‌ی په‌رله‌مان ده‌خاته‌ڕوو
بزاڤ پرێس له‌زاری په‌رله‌مانتارێكی گۆڕانه‌وه، كێشه‌ی ئه‌م خوله‌ی په‌رله‌مانی كوردستان ده‌خاته‌ڕوو.
له‌میانی لێدوانێكیدا بۆ گۆڤاری بزاڤ، عه‌لی حه‌مه صاڵح ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان له‌سه‌ر لیستی گۆڕان، باسی كێشه‌كانی په‌رله‌مان ده‌كات‌و ده‌ڵێت (ته‌وافوقی سیاسی گه‌وره‌ترین كێشه‌ی په‌رله‌مانه).
ناوبراو راشیگه‌یاند كه به‌هۆی رێكه‌وتنی سیاسی نێوان لایه‌نه‌كانه‌وه، ده‌ست بۆ زۆر شت نابرێت، بۆیه ئه‌مه وایكردووه په‌رله‌مانتاران نه‌توانن به‌شێوه‌یه‌كی ئازاد كاربكه‌ن.
وتیشی (وای لێهاتووه له‌به‌ر ئه‌م حاڵه‌ته‌ی رێكه‌وتنی سیاسی نێوان حزبه‌كان هیچ وه‌زیرێك تا ئێستا بۆ لێپیچنه‌وه‌و لێپرسینه‌وه بانگهێشتی په‌رله‌مان نه‌كراوه، ئه‌مه‌ش تاوانی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان نییه، په‌رله‌مانتاره‌كان خۆیان داوایان نه‌كردووه له‌به‌رئه‌وه‌ی حزبه‌كه‌ی نیگه‌ران نه‌بێت، ئه‌مه‌ش بووه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی په‌رله‌مان نه‌توانێت به‌كاره‌كانی خۆی هه‌ڵسێت).
د.ع