11/01/2015
•
نوسەر: bzavpress
•
سوریا له كیمیایی خراپتری به‌ده‌سته‌وه‌یه
هه‌فته‌نامه‌ی (دیرشبیگڵ)ی چاپی ئه‌ڵمانیا بڵاویكرده‌وه: رژێمی به‌شار ئه‌سه‌د له ناوچه‌یه‌كی شاخاویی سه‌ختدا له خۆرئاوای وڵاته‌كه‌ی كار بۆ بنیادنانی ناوچه‌یه‌ك ده‌كات كه له‌ژێر زه‌ویدایه و تیایدا توانای به‌رهه‌مهێنانی چه‌كی ئه‌تۆمی هه‌یه.
به‌پێی هه‌فته‌نامه‌كه، ئه‌و ناوچه‌یه ده‌كه‌وێته شاری قه‌سیر-ی خۆرئاوای سوریا كه دوو كیلۆمه‌تر له سنووری لوبنانه‌وه دووره، رژێمی به‌شار ئه‌سه‌د ناوی شوێنه‌كه‌ی به‌شێوه‌یه‌كی ره‌مزی ناوه "زمزم"، ئه‌گینا له‌ڕاستیدا پێگه‌یه‌كه بۆ به‌رهه‌مهێنانی چه‌كی ئه‌تۆم.
دیرشبیگڵ باسی له‌وه‌شكردووه كه شاره‌زایان و پسپۆڕانی ئێران و كۆریای باكور له‌و پێگه‌یه‌دا كار ده‌كه‌ن و ئه‌وه‌شیان كاتێك بۆ ده‌ركه‌وتووه كه ده‌زگا هه‌واڵگرییه‌كان له‌رێگای مانگه ده‌ستكرده‌كانه‌وه وێنه‌ی پێگه‌كه‌یان گرتووه و گوێیان له په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌كان گرتووه.