فه‌تلاوى حزبێكى سیاسى دروست ده‌كات
11/01/2015 نوسەر: bzavpress

فه‌تلاوى حزبێكى سیاسى دروست ده‌كات

حه‌نان فه‌تلاوی، ئه‌ندامی ده‌وڵه‌تی یاسا ده‌ست‌له‌كاركێشانه‌وه‌ی خۆی راگه‌یاند؛ ئاماژه‌ به‌وه‌ش ده‌كات حزبێكی سیاسیی نوێ دروست ده‌كات.

 له‌ كۆنفرانسێكی سه‌ندیكای هونه‌رمه‌ندانی بابلدا، حه‌نان فه‌تلاو ئه‌ندامی ده‌وڵه‌تی یاسا، رایگه‌یاند له‌ ده‌وڵه‌تی یاسا ده‌كشێته‌وه‌ و پارتێكی سیاسی دروست ده‌كات؛ ئه‌و پارته‌ به‌رگری له‌ هه‌ژاران و كه‌م ده‌رامه‌تانی عێراق ده‌كات.

ئه‌وه‌ش ده‌خاته‌ڕوو: ده‌یه‌وێت ئابوریی وڵات به‌شێوه‌یه‌كی یه‌كسان به‌سه‌ر پارێزگاكاندا دابه‌ش بكرێت.