12/08/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
عیزه‌ت دوڕی به‌ڵێنی ئازادكردنی عێراق ئه‌دات
عێزه‌ت دوڕی سه‌رۆكی حزبی به‌عسی هه‌ڵوه‌شاوه‌ی عێراق به‌ڵێنی ئازادكردنی خاكی عێراق ئه‌دات و پیلانی كوشتنی مالیكی ره‌تده‌كاته‌وه.
له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا كه ئه‌مرۆ پاش بڵاوبوونه‌وه‌ی هه‌واڵی ئاشكرابوونی پلانێكی نهێنی بۆ كوشتنی نوری مالیكی بڵاوكرایه‌وه، عیزه‌ت دوری سه‌رۆكی حزبی به‌عسی هه‌ڵوه‌شاوه رایگه‌یاند كه حزبه‌كه‌یان هیچ نیازێكی نییه بۆ كوشتنی نوری مالیكی.
له‌به‌یانه‌كه‌دا هاتوه كه حزبی به‌عس كێشه‌ی له‌گه‌ڵ كه‌سه‌كاندا نییه، به‌ڵكو هه‌وڵی ئازادكردنی عێراق و به‌رقه‌راربوونی ئاسایش ده‌دات بۆ هاوڵاتیان.
هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ش هاتووه كه حزبی به‌عس به‌ڵێن ئه‌دات عێراق بگه‌رێنێته‌وه بۆ دۆخی خۆی و هه‌وڵی ته‌واوه‌تیش ئه‌دات بۆ شكستپێهێنانی سه‌ردانه‌كه‌ی مالیكی بۆ جه‌زائیر.
د.ع