11/01/2015
•
نوسەر: bzavpress
•
گۆڤار‌و رۆژنامەکانی رۆژئاوا بەخۆیاندا دەچنەوە
لەهەواڵێکدا کەناڵی اشراق بڵاوی کردەوە 13 رۆژنامەو گۆڤاری بەناوبانگی وڵاتانی ئەوروپا رایانگەیاندووە وێنەی کاریکاتێری گاڵتەئامێز بەرامبەر پێغەمبەری ئیسلام بڵاو ناکەنەوە...
راشیان گەیاندووە ئەو جۆرە کاریکاتێرانە دەبێتە هۆی بریندار کردنی هەستی مسوڵمانانی جیهان و دەبێتەهۆی لێکەوتەی توندوتیژی...
لەناو ئەو رۆژنامەو گۆڤارانەشدا هەریەکە لەرۆژنامەکانی اسوشیتد پریس و ول ستریت جورنال و نیورک تایمز بریاریانداوە خۆیان لە بڵاوکردنەوەی کاریکاتێر لەسەر پێغەمبەری ئیسلام بەدوور بگرن.
ئەمەو چوارشەممەی رابردوو دوو چەکداری دەمامکدار هێرشیان کردە سەر هەفتەنامەی (شارلی ئیبدۆ)ی فەرەنسی و لەئەنجامدا 12 كه‌سیان له‌رۆژنامه‌نووس‌و هاوكارانی گۆڤاره‌كه‌و پۆلیس كوشت، پاش ئه‌وه‌ش هه‌ڵهاتن، دوای ئه‌وانیش ئه‌حمه‌د كۆلیبالێی هاوكاریان هه‌ر له‌پاریس ته‌قه‌ی له‌پۆلیسێكی ژن كرد‌و كوشتی.