رۆژى پێشمەرگە دیارى دەکرێت
10/01/2015 نوسەر: bzavpress

رۆژى پێشمەرگە دیارى دەکرێت


رۆژى سوپا، رۆژێکى تایبەتەو لەسەرجەم دامەزراوە حوکمیەکان پشووى فەرمیە، لەعێراقیش 6\1ى هەموو ساڵێک وەک رۆژى سووپاى عێراق دیارى کراوە، بەڵام داوادەکرێت ئەو رۆژە لەهەرێمى کوردستان بگۆرێت و ناوى لێ بنرێت رۆژى پێشمەرگە..

لەوبارەیەوە د.شوان قەڵادزەیى لەپەرلەمانى کوردستان وتى" لەگەڵ پەرلەمانتاران لەفراکسیۆنە جیاوازەکان واژۆی پڕۆژەیاسایەکمان کردو تیایدا داوامان کردووە ڕۆژی 17\12ى هەموو ساڵێک بکرێتە ڕٶژی پیشمەرگەی کوردستان و ئةو ڕۆژەش بکرێتە پشووى فةرمى، بۆئەوەی جێگەی 6\1کەڕۆژی دامەزراندنی سوپای عێراقە بگرێتەوە " 

ئەو پەرلەمانتارە دەڵێت "دەکرێت لە17\12دا مەراسیمى تایبەت بە پێشمەرگە ئەنجام بدرێت وبکرێتە رۆژى رێزگرتن لە پێشمەرگەو بەرزکردنەوەى پلەکانیان"
هاوکات پێشنیاریش دەکات مێژووى دامەزراندنى هێزى پێشمەرگەى کوردستان ساڵى 1946 دیارى بکرێت کەکۆمارى مهابادى تێدا دامەزراوەو هەر لەوکاتەوەش ناوى پێشمەرگە داهێنراوە.