10/01/2015
•
نوسەر: bzavpress
•
فەیاز: داوا دەكات پەلە نەكرێت لە تێپەڕاندنی بودجە
عەلی فەیاز پارلەمانتاری هاوپەیمانی نیشتمانی رایگەیاند تێپەڕاندنی بودجە بەم شێوەیە زیان بە ئابووری عێراق دەگەیەنێت و داواشی كرد پەلە نەكرێت لە تێپەڕاندنی بۆ ئەوەی دوچاری هەڵەكانی پێشوو نەبینەوە.
فەیاز لەو بڕوایەشدا كۆی گشتی كورتهێنان 50%ی بودجە تێدەپەڕێنێت.
ئەو پارلەمانتارە وتیشی" پێویستە پارێزگاری لە بەرژەوەندییەكانی خەڵك بكەین و رێگە نەدەین بودجە بەم شێوەیە تێپەڕێت.