10/01/2015
•
نوسەر: bzavpress
•
داوا لە ڕاوچیان دەکرێت ڕاو نەکەن
لە داواکارى نامەیەکدا کەبۆ بزاڤ پرێس نێردراوە رێکخراوى ئایندە بۆ پاراستنى ژینگە داوا لە هاوڵاتیانى هەرێمى کوردستان دەکات بەتایبەت راوچیان و ئەوکەسانەى لە نلاوچە شاخاویەکان نیشتەجێن واز لەراوکردنى ئاژەڵ و باڵندەى کێوى بێنن لە پیناو مانەوەى سرووشتى کوردستان بەرەنگینى
هەر لەو داواکارى نامەدا هاتووە " بە هۆی ئەو شەپۆلە بەفر و بارانەی رووی لە هەرێمی كوردستان كردووە ، چاوەروان دەكرێت لە هەندێك ناوچە ژمارەیەكی زۆر لە باڵندە و ئاژەڵی كێوی بێنە ناوچە ئاوەدانیەكان و ناو دانیشتوانەوە، باڵندە و ئاژەڵ بە شێكن لە سامانی نیشتمانی و هاوسەنگی ژینگەیی، بۆیە پاراستنیان بەرپرسیارێتیە لەئەستۆى هاوڵاتیاندا"
دەشڵێن " داوا لە بەرپرسانی پۆلیسی دارستان و پاراستنی ژینگە دەكەین كە بە پێی یاسا مامەڵە لەگەڵ ئەو كەسانە بكەن و بە هەموو شێوەیەك رێگرییان لێ بكەن كە زیانیان پێ نەگەیەنن و راوكردنیان لێ قەدەغە بكەن "