عەبدوللـەتیف: حزبە ئیسلامییەكان بە دوو ڕوویی لە قەڵەم دەدات
09/01/2015 نوسەر: bzavpress

عەبدوللـەتیف: حزبە ئیسلامییەكان بە دوو ڕوویی لە قەڵەم دەدات

عەبدوللـەتیف ئەحمەد لە میانی چاوپێكەوتنێكی  رایگەیاندووە كە "حزبە ئیسلامییەكان ئامانجیان گەیشتنە بە دەسەڵات و كورسی‌ حوكم، بەڵام نەك بۆ حوكم كردن بە قورئان و سوننەت، بەڵكو بۆ حوكم كردن بەهەمان دەستوور كە حزبی پێش خۆیان كاریان پێكردووە".
ئاماژەى بەوەشكردووە كە سیاسەتی حزبە ئیسلامییەكان "جۆرێك لە دووڕوویی تیادایە" و بەپێی‌ رۆژ و بەشداری‌ خۆیان لە دەسەڵات قسەكانیشان دەگۆڕێت: "هانی خە‌ڵكی‌ دەدەن بۆ سە‌ر شە‌قامە‌كان لەو كاتانەدا كە خۆیان پۆستیان نییە، بەڵام كە پۆستیان هەبوو ئەوە خۆیان بەخەڵكی‌ دەڵێن ئارام بگرن و كێشە دروست مەكەن و واز لە مانگرتن و خۆپیشاندان بێنن".

 لەوبڕوایەدایە كە حزبە ئیسلامییەكان هەندێك لە قەدەغەكراوەكانیان حەڵاڵكردووەو"حە‌ڵاڵكردنی بەشێك لە حە‌رامە‌كان وە‌كو مۆسیقا: دراما ناشە‌رعیە‌كان: هێنانی‌ ئافرە‌تی‌ سفوور بۆ سە‌ر شاشە‌ی‌ (TV) ئیسلامیەكانیان" وەك بەشێك لەكارەكانیان ناودەبات.