ئامەد دەستگیرکردنی رۆژنامەنووسێکی هۆڵەندیی
08/01/2015 نوسەر: bzavpress

ئامەد دەستگیرکردنی رۆژنامەنووسێکی هۆڵەندیی

 فێدریک گرێدینگ، رۆژنامەنووسێکی هۆڵەندییە کە لە ساڵی 2006 وە لە تورکیادا چالاکیی دەکات و لە مانكى 8 ساڵی 2014 لە ئامەد نیشتەجێی بووەو دوينى لەلایەن پۆلیسی تورکیا دەستگیر کرا.
ئەم رۆژنامەنووسە لەلایەن بەشی دژەتیرۆری پۆلیسی ئامەد و بە بڕیاری دادئەستێنی تورکیا دەستگیر کراوە.
بەگوێرەی راپۆرتەکان، فێدریک گرێدینگ بە تۆمەتی چالاکیی بۆ تاقمە تیرۆریستیەکان دەستگیر کراوە. لە ئێستادا پۆلیسی تورکیا سەرقاڵی لێپێچینەوە لە ناوبراو و لێکۆڵینەوە لە تۆمەتەکانێتی و پاش تۆکمەبوونی دۆسیەکە لەلایەن پۆلیسی دژە تیرۆری ئامەد رادەستی دادگا دەکرێت بۆئەوەی بڕیاری لەسەر بدرێت.