08/01/2015
•
نوسەر: bzavpress
•
لە پاریس باری نائاسایی راگەیەنرا
پاش ئه وه ى سێ چهكداربه دەسرێژیی گولە هيرشيان كردوه ته سەر نوسینگەی گۆڤارێک لە پاریس و کوژرانی 12 کەس، سەرۆک کۆماری فەرانسە ئەم رووداوەی بە رووداوێکی تیرۆریستی لەقەڵەم دا‌و هاوکات لەم شارەدا باری نائاسایی راگەیەنرا.
“بێرنارد كازنۆف” ڕایگه‌یاند: “حكومه‌تی فه‌ره‌نسا هه‌موو پێداویستییه‌كی خستووەته به‌رده‌ستی لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان، له‌پێناوی ده‌ستگیركردنی ئه‌نجامده‌رانی هێرشه‌كه‌ی سه‌ر باره‌گای ڕۆژنامه‌ی “چارلی ئیبدۆ”.
وه‌زیره‌كه‌ی فه‌ره‌نسا گوتیشی: سێ چه‌كدار هێرشیان كردووەته سه‌ر ڕۆژنامه‌ی”شارڵ هیبدۆ” و له‌ئه‌نجامی هێرشه‌كه‌دا 12كه‌س كوژراون و چه‌ند كه‌سێكیشی برینداربوون، هێرشبه‌ره‌كانیش هه‌ڵاتوون”.
وه‌زیره‌كه‌ی فه‌ره‌نسا جه‌ختی كرده‌وه له‌وه‌ی حكومه‌ت هه‌موو ده‌زگاكانی خستووەته حاڵه‌تی ئاماده‌باشییه‌وه، ته‌واوی ده‌زگا میدیاییه‌كان و كۆمه‌ڵگه بازرگانییه‌كان خراونه‌ته ژێر چاودێریی چڕه‌وه.