عه‌لاوی: ئوردن به‌رپرسيارێتی گه‌وره‌ی له‌ئه‌ستۆدایه‌ به‌رامبه‌رئه‌و دۆخه‌ی كه‌ عیراق پێدا تێپه‌ڕده‌بێت
08/01/2015 نوسەر: bzavpress

عه‌لاوی: ئوردن به‌رپرسيارێتی گه‌وره‌ی له‌ئه‌ستۆدایه‌ به‌رامبه‌رئه‌و دۆخه‌ی كه‌ عیراق پێدا تێپه‌ڕده‌بێت

ئه‌یاد عه‌لاوی جێگری سه‌رۆك كۆماری عیراق رایگه‌یاند كه‌ ئوردن به‌رپرسیارێتی گه‌وره‌ی له‌سه‌ره‌ به‌رامبه‌ر ئه‌و دۆخه‌ی كه‌ عیراق پێدا تێپه‌ڕده‌بێت و داواشی له‌و وڵاته‌ كرد كه‌ هاوكاری و هاوئاهه‌نگی زیاتر له‌گه‌ڵ عیراقدا هه‌بێت له‌بورای ئابووری و ئه‌منیدا.
ئه‌م وتانه‌ی عه‌لاوی له‌میانی دیدارێكیدا بوو له‌گه‌ڵ باڵیۆزی ئوردن له‌ عیراق و ته‌ئكدی كردۆته‌وه‌ كه‌ ده‌بێت ئودرن هاوكاری زیاتری عیراق بیت و كۆتایی به‌ رێكخراوی داعش بهێنرێت.