سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان: هیوادارین هاتنی لاریجانی قۆناخێكی نوێ بێت
08/01/2015 نوسەر: bzavpress

سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان: هیوادارین هاتنی لاریجانی قۆناخێكی نوێ بێت

سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان ڕایگەیاند، هاتنی سەرۆكی ئەنجومەنی شوورای ئیسلامی ئێران بۆ هەرێمی كوردستان، قۆناخێكی گرنگ بووە و هیوای خواست، هاتنەكەی قۆناخێكی نوێی پەیوەندییەكانی نێوان هەولێر و تاران بێت.

سەرۆکی پەرلەمانی كوردستان پیرۆزبایی لە مورتەزا عیبادی، سەرکونسوڵی کۆماری ئیسلامی ئێران کرد، وەک سەرکونسوڵی ئێران لە هەولێر بەکاربووە. دواتر گفتوگۆ لەبارەی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و کۆماری ئیسلامی ئێران کرا و هەردولا هاوڕابوون لەسەر هاوکاری و هەماهەنگی زیاتری نێوان هەردوو لا، لە بوارەکانی کاری پەرلەمانی و سیاسی و فەرهەنگی و ئابوریدا و پتەوکردنی پەیوەندی پەلەمانی لە نێوان پەرلەمانی کوردستان و کۆماری ئیسلامی ئێراندا بە گرنگ زانرا، سەرۆکی پەرلەمان ئاماژەی بەوەدا کە پەیوەندی نێوان گەلی کوردستان و کۆماری ئیسلامی ئێران پەیوەندییەکی مێژووییە.!