07/01/2015
•
نوسەر: bzavpress
•
رانیە..کەسێک کوژرا
سەرلەبەیانی 6ی ئەم مانگە گەنجێک لەگەرەکی تیتۆکەی شاری رانیە درایە بەر دەسرێژی گوللەو کوژرا.
سەبارەت بەو رووداوە بەرپرسێکی نەخۆشخانەی گشتی رانیە وتی " تەرمی گەنجێک هێنراوەتە نەخۆشخانەی گشتی رانیە کەئاسەواری فیشەک بەجەستەیەوە بووە، بەڵام پێش گەیاندنی بەنەخۆشخانە گیانی لەدەست دابوو"
ئەو سەرچاوە وتیشی تا ئێستە بکوژەکە دەستگیر نەکراوەو دۆسیەی لێکۆڵینەوە لەرووداوەکە کراوەتەوە.
پێکراوەکە ناوی لوقمان احمد نبی یەو دانیشتووی گەرەکی تیتۆکەی شاری رانیەیە، بەپێی وتەی شایەتحاڵانی رووداوەکە هۆکاری کوشتنەکە بۆ کێشەی کۆمەڵایەتی دەگەرێتەوە.