07/01/2015
•
نوسەر: bzavpress
•
عەبادی: ڕزگاركردنی هەموو خاكی عێراق لەدەست چەكدارانی داعش نزیكە
حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیرانی عێراق لەمیانی مەراسیمی چەند ئەفسەرێك لەكۆلیژی سەربازی عێراق، تێدا وتارێكی لەسەر بارودۆخی ئەمنی عێراق پێشكەشكرد.
لەوتارەكەدا حەیدەر عەبادی وتی: سوپای عێراق لەشەڕی یەكلاكەرەوەدایە لەگەڵ چەكدارانی داعش بۆ پارێزگاری لەخاكی عێراقو شوێنە پیرۆزەكان.
حەیدەر عەبادی جەختیشكردەوە كە سوپای عێراق نوینەرایەتی هەموو پێكهاتەكانی عێراق دەكات بەبێ جیاوازی نەتەوەییو مەزهەبی.