(خوێندنه‌وه‌ی میراتنامه‌كان)
-- هه‌ڵقه‌ی دووه‌م --
- یه‌كه‌م - ته‌ڵه موویه‌كی سه‌ر.. ته‌ڵه مووه‌كه‌ی موعاویه...
كاری ئیسلامیی و خه‌باتی رزگاریخوازیی ئیسلام په‌روه‌ران له پێناوی خودا‌و بۆ به‌رزاندنی مرۆڤه‌كان هه‌تا له لێواری جاهیلیه‌ت و تاغوت په‌رستی و مرۆڤ شكاندنه‌وه دوور دوور بخرێنه‌وه‌و له خودای په‌روه‌ردگار نزیك نزیك ببنه‌وه, ئه‌وه ئه‌ركی باڵا‌و فه‌رمانی پیرۆز‌و په‌یامی سه‌نگینی سه‌ر شان و سه‌رمل و سه‌رسه‌رمانه!. به‌ڵام ئه‌وه‌ی روویدا له 20-25 ساڵی رابردوو عه‌جایه‌ب بوو زۆر!، ژاناوی بوو گه‌لێك!، ئه‌وه‌نده به‌س بوو له مه‌لای مزگه‌وتی گه‌ڕه‌ك- كه به‌رپرسێكی حیزبی له‌ئاستی كۆڵان یان گه‌ره‌ك ئاراسته‌ی ده‌كرد- زویر ببی یان به پێچه‌وانه‌وه, یان له حیزب و رێكخراوێكی ئیسلامیی دڵگران ببیت یان به پێچه‌وانه‌وه ئیتر ده‌بوو یان برۆیته ماڵه‌وه‌و گۆشه‌گیریی بكه‌یته پیشه‌و نه‌ریت یان دوور برۆیت و ته‌ره ببیت بۆ بینینه‌وه‌ی په‌نایه‌ك كه دڵت بداته‌وه‌و گوێ له ده‌رده دڵه‌كانت بگرێت یان راكه‌یت و له ماڵی مه‌رد و نامه‌رد داوای مه‌ده‌د‌و ماوایه‌ك بكه‌یت!.
هه موو ئه‌و هه‌لوه‌لایه بۆ ئه‌وه بوو تاكو ئه‌و بۆشاییه پڕبكه‌یته‌وه كه به ته‌ره‌كردنت له مزگه‌وتی گه‌ڕه‌ك و كاری حزبیی بۆیان دروست ده‌كردی، به‌وه‌ش ده‌بوویته ته‌نێكی نامۆ‌و ده‌م وچاوێكی نه‌ویستراو گومانه‌وی،ئه‌مه‌ش هه‌مووی به ناوی بانگه‌وازو په‌روه‌رده‌وه بوو!، ساڵان و مانگان و رۆژان ده‌رۆیشت نه كاكه مه‌لای حیزبی و نه حیزبی ئیسلامیی پرسیاریان نه‌ده‌كرد ئه‌و (برا) قاودراوه به‌كوێ و به چی گه‌یشتووه؟!، هه‌ر ئه‌وه‌نده‌نا، به‌ڵكو ده‌كه‌وتیته به‌ر ده‌نگ لێوه‌رگرتن و روو پێنه‌دان و داخستنی هه‌موو په‌یوه‌ندییه‌كان هه‌تا په‌یوه‌ندی كۆمه‌ڵایه‌تی و مه‌رحه‌بایی نه‌كردن, راستیه‌كه‌ی ده‌كرایته نمونه‌ی خراپ له بێ گوێی و سه‌ره رۆیی ومنداڵكاری وحه‌ماسیی بێ عه‌قڵ و زۆر بوغتانی تر!.
ئه‌گه‌ر ئه‌و كه‌سه تۆرێنراوانه له ئیسلامیش بتۆرانایه‌و ئاینیان ره‌تبكردایه‌ته‌وه هه‌رئه‌وه‌نده هه‌ڵوێستیان قورس ده‌بوو چ جای راكردن له هه‌ندێك له ئایینداری ئیسلامیی كه ئه‌و توند‌و تیژییه‌ی ده‌روونی و كۆمه‌ڵایه‌تیه‌ی نه‌ده‌ویست و جگه بێ ره‌حمیی و بێ وه‌فایی و بێ ویژدانی نه‌بێت هیچیكه نه‌بوو!، ئه‌مانه هه‌مووی هه‌ڵه‌ی گه‌وره‌ن له بواری دینداری وبانگخوازییدا، ئه‌گه‌ركه‌سێك هه‌موو جه‌سته‌ی كه‌وتبێته ناو واقیعێكی جاهیلی وته‌نها ته‌ڵه مووه‌یه‌كی سه‌ری مابوو به‌س ده‌ستم پێی بگات ئه‌و تاكه مووه راده‌كێشم یان ئه‌وه‌یه به‌و ته‌ڵه مووه هه‌موو لاشه‌ی راده‌كێشم و رزگاری ده‌كه‌م له لیتاوی كوفریی ودژه ئیمانی یان ئه‌وه‌یه ته‌ڵه مووه‌كه ده‌بچرێت وده‌یكه‌مه شایه‌ت بۆ خۆم و ده‌ڵێم خوایه كۆتا هه‌وڵمدا له‌ته‌كم نه‌هات، دوایش مووه‌كه‌ی سه‌ری لای خۆم هه‌ڵده‌گرم و ناوه‌ناوه پێی ده‌ڵێم هێشتا به‌شێكت لامان ماوه تكایه وه‌ره‌وه!، خۆ ئه‌گه‌ر نزیك بروات و– نه‌چێته ژێر سایه‌ی خانه‌یه‌كی جاهیلیدا- وله‌ته‌ك چوار موسڵمانی تردا سه‌ربكه‌ن به‌یه‌كدا ئه‌وه ئیتر ئه‌وهه‌ڵوێسته خوارانه‌ی به‌ناوی بانگه‌وازه‌وه نمایش ده‌كران زۆر قورس‌تر كه‌وت له‌سه‌ر كاری ئیسلامیی وله (به رابوونی) كردنی كۆمه‌ڵگه‌كه‌مان.
ئێمه له زوه‌وه له‌سه‌ر حیكمه‌ت و وریایی موعاویه‌ی كوری ئه‌بو سوفیان(خوای لێ رازی بێت) ئه‌وه ده‌درێت به گوێماندا كه مووه‌كه‌ی موعاویه ئاوایه: ئه‌گه‌ر كه‌سی به‌رامبه‌ر توندی بكردایه موعاویه شلی ده‌كرده‌وه هه‌تا نه‌پچڕێت، ئه‌گه‌ریش شلی بكردایه‌ته‌وه موعاویه توندی ده‌كرده‌وه تاكو له خاویدا لول و ژێرپێ نه‌كه‌وێت!، یانی ئه‌و پیاوه حه‌كیمه بچرێنه‌ری په‌تی په‌یوه‌ندیه‌كان نه‌بووه‌و شتێكی هێشتووه‌ته‌وه ئه‌گه‌ر به ئه‌ندازه‌ی موویه‌كی سه‌ریش بێت!، به‌ڵام ئه‌م حیكمه‌ته لای ئێمه‌ی رابوونیی زۆرتر بۆ سه‌رگه‌رم كردن و چه‌ره‌زاتی مه‌جلیس هۆنراوه‌ته‌وه‌و ئه‌و كاته‌ی پێویست بووه كاری پێبكرێت له‌بیر براوه‌ته‌وه و مووه‌كه‌یان له ریشك ده‌رهێناوه تاكو جارێكی‌تر سه‌وز نه‌بێته‌وه!. ئه‌و دابڕان و یه‌كتر نه‌خوێندنه‌وه ته‌نها حاڵه‌تێك و دوو حاڵه‌ت نه‌بووه‌و نیه هه‌تا هه‌ق بده‌ین به كه‌سێك كه حه‌ساسیه‌تی مێژوویی یان حیزبیی یان ناوچه‌یی ده‌یگرێت و له‌وانه‌یه به پۆزو لوت به‌رزیییه‌وه پێمان بڵێت: سنورمان هێڵی سوره‌و مه‌یشكێنن!، به‌ڵكو دیارده‌ی قۆناغێك و دوو قۆناغ بووه و به ده‌یان و سه‌دان حاڵه‌ت هه‌بووه‌و هه‌تا ئه‌مرۆش شوێنه‌واری ئه‌و (ئاش و ماش) و لێك مژمۆڵی و روو تاڵییه ماوه‌و ئه‌گه‌ریش له ته‌ك رابردوو جیاوازی هه‌بێت ئه‌وه كه‌مێك كه‌می كردبێت . سه‌رنج بده‌ن له خه‌ڵكانی سه‌ركرده‌و بنكرده كه چه‌ندین نمونه هه‌یه به‌و داخه‌وه سه‌ریان ناوه‌ته‌وه‌و دوای ساڵانێك له گۆشه‌گیری و بێ كه‌سی و پشت گوێ خستن و له‌بیر بردنه‌وه مردون و هه‌ندێكیش ئێستا به‌ڕێوه‌ن و له گوێی گۆڕدان و براكانیشی سه‌لامێكی لێ ناكه‌ن و وه‌فایه‌كی درۆینه‌شی پێ نافرۆشنه‌وه!.
ئه‌و په‌تا كۆمه‌ڵایه‌تیه كه به‌ناوی ته‌قوا و ته‌قه‌لای بانگه‌وازه‌وه هێنرایه نێو جیهانی فیكر‌و فیعلی رابوونیه‌كانه‌وه به‌ره‌تاكه‌ی له دوای ئه‌وه‌ی له ساڵی (1987) رابوون دوو به‌ره‌ی چه‌كدارو بێ چه‌كی لێ بویه‌وه ته‌شه‌نه‌ی كردوو له ئۆردوگاكانی سه‌ریاس و كامیاران و دزڵی و چه‌ند (ئاواره په‌نایه)كیتر له رۆژهه‌ڵاتی كوردستان زۆر به خراپی ره‌نگ و ده‌نگی دایه‌وه‌وگه‌یشته ئه‌و سنوره‌ی حكومه‌تی ئێران له ساڵی (1989) دوو وه‌جبه‌ی له بێ چه‌ك وچه‌كداری له دوو وه‌رزی جیادا ده‌ست به‌سه‌ر كردن و له به‌ندیخانه‌ی دووره ده‌ستی سمنانی نزیك تاران چه‌ند مانگێك هێشته‌وه !.
جیاوازییه‌ك ده‌بینم له قۆناغی 1991-2003 زۆرترین رووداوی سه‌نگه‌ر گۆڕین و حیزب گۆرینه‌وه له نێوان رابوونیه‌كان خۆیاندا روویداوه‌و هه‌رچی ئه‌مبه‌رو ئه‌وبه‌رێك كراوه له ناو ماڵه فره حه‌وش و فره خه‌وشه‌كه‌ی رابوون خۆیدا بووه، به‌ڵام له دوای 2003-2014 كێشه‌و هاوكێشه‌كه مه‌داو مانایه‌كی كه‌ی وه‌رگرتووه‌و له جیاتی ماڵه‌وماڵ كردن له نێوان ئیسلامییه‌كاندا بێت ده‌بینین به روونی و به ده‌یان حاڵه‌تی زه‌ق له ئاستی باڵا‌و ناوه‌ندوو خواره‌وه‌شدا په‌روه‌رده بووه‌كانی ناو رابوونه‌كه ره‌و ده‌كه‌ن و ده‌یقوچێن بۆ ناو حیزبه عه‌لمانی و چه‌په‌كان و به‌ناو نه‌ته‌و‌ه‌ییه‌كان!. ده‌بێت ئه‌و خێره بكه‌ین و بێژین ئه‌و شیرازه پچرانه كۆمه‌ڵاتیه‌ی نێوان ماڵه گه‌وره فره‌خاوه‌نه‌كه‌ی رابوون هیچ لایه‌نێك لێی ئه‌ستۆی پاك نیه‌و ده‌م و ده‌ست و ده‌فته‌ری هه‌یه له بڵاوه پێكردنیدا، به‌ڵام بنچینه‌و ره‌چه‌ڵه‌كی ئه‌و نه‌خۆشیه هه‌م ده‌روونی و هه‌م كۆمه‌ڵایه‌تی و هه‌میش سیاسی و رێكخراوه‌ییش به‌شێكی دانه‌بڕاوه له سیاسه‌ت و سونه‌تی ئیخوان ئه‌گه‌ر (نا ئیخوانه‌كان) تا ئه‌ژنۆیان تێدا چه‌قی بێت ئه‌وه ئیخوانه‌كان هه‌تا ناوكیان تێی نیشتووه !. -- هه‌ڵه‌بجه