06/01/2015
•
نوسەر: bzavpress
•
سنورێك بۆ بێ ئه‌ده‌بی
كاردانه‌وه‌ی ئه‌ویندارانی سه‌روه‌ری مرۆڤایه‌تی وشانازی بونه‌وه‌ر حه‌زره‌تی موححه‌مه‌د (درودی خوای لێ بێت ) چ به‌وجۆش وخرۆشه‌ی جه‌ماوه‌ری كوردستان وئاماده‌بونی ده‌سه‌ڵاتی فه‌رمی وه‌چ به‌وتوڕه‌ییه‌ی به‌رانبه‌ربێ ئه‌ده‌بی ئه‌وشایه‌ره نیشانه‌ی ڕێزوخۆشه‌ویستی و وه‌فادارییه بۆئه‌م پێغه‌مبه‌ره‌ی كه خودا بۆڕێنمایی وڕه‌حمه‌ت بۆ مرۆڤایه‌تی ڕه‌وانه كرد , دیاره ئه‌وشایه‌ره ئه‌وه‌پیشه‌ی هه‌میشه‌ییه‌تی كه‌پێشتر به‌رانبه‌ر زاتی خودا بێ ئه‌ده‌بی كردوه سه‌یری نوسینی بكه‌ن به‌ناوی هاووڵاتی پله دوو وه‌زۆربه‌ی نوسینه‌كانی , ئه‌وكاردانه‌وانه‌ش به‌نرخن به‌تایبه‌تی نوسینه‌كه‌ی برای به‌ڕێزكاك عبدالستارمجیدكه‌له‌ئه‌كاونتی شه‌خسی خۆی نوسیویه‌تی , به‌ڵام من واده‌زانم باشترین چاره‌سه‌ربۆدوپات نه‌بونه‌وه‌ی ئه‌م دیارده‌قیزه‌ونانه‌ی دڵ وده‌رونی زۆربه‌ی هاووڵاتیان ده‌ڕه‌نجێنێت ئه‌وه‌یه كه :
ده‌سته‌یه‌ك پارێزه‌ری خۆبه‌خش هه‌ستن به‌ئاماده كردنی سكاڵایه‌ك به‌شێوازێكی بابه‌تیانه‌ویاساییانه‌كه‌پشت ببه‌ستێت به‌به‌ڵگه‌وله‌سه‌رتۆڕی ئه‌نته‌رنێت بڵاوبكرێته‌وه تاكو ئه‌ویندارانی حه‌زره‌تی موحه‌ممه‌د به‌سه‌دان هه‌زارواژوی بكه‌ن وببێته سكاڵایه‌كی جه‌ماوه‌ری وئه‌م شایه‌ره‌وهاوخوانه‌كانی پێ تاوانباروبۆهه‌میشه‌یی ته‌مبێ بكرێت , ئه‌وه‌ش به ڕه‌چاو كردنی ئه‌م خاڵانه‌ی خواره‌وه :
1- بێ ئه‌ده‌بی به‌رانبه‌رخوداوپێغه‌مبه‌ران وپه‌ڕاوه‌كان وئایینی پیرۆزی ئیسلام وده‌قه‌پیرۆزونه‌گۆڕه‌كان ئه‌وهێله سوره‌یه كه‌هه‌رگیزناكرێت ئه‌وحه‌ریمه ببڕدرێت چونكه خۆشه‌ویستی ئه‌وانه به‌شێكه له‌پابه‌ندبونمان به‌دینی خوداوئه‌ركی سه‌رشانی موسڵمانانه‌و بێده‌نگی لێی دروست نیه‌ونابێت .
2- له‌پێناوی پاراستنی گیانی پێكه‌وه ژیان ویه‌كڕیزی جه‌ماوه‌ری كوردستان پێویسته پێناسه‌ی ته‌واوبكرێت بۆزۆرێك له‌ده‌سته‌واژه‌كان , به‌تایبه‌تی ئازادی ڕاده‌ربڕین كه‌ئه‌م جۆره‌نوسیانه‌ی ئه‌مانه جیاوازه چونكه بێ ئه‌ده‌بی