06/01/2015
•
نوسەر: bzavpress
•
ئیسرائیل 3 که‌سی فه‌ڵه‌سـتینی به تاوانی په‌یوه‌ندی كردن به داعشه وه ده‌سـتگیرکردووه
وه‌زاره‌تی به‌رگری ئیسرائیل له به‌یانـنامه‌یه‌کدا ڕایگه‌یاند ئه‌و 3 که‌سه دانیشـتووی شـاری هێبرۆنن و ته‌مه‌نیان له نێوان 21 بۆ 23 سـاڵه، له ئۆپه‌راسیۆنێـکی هاوبه‌شی له‌شـکری و ده‌زگای ئاسایش (شاباک) له شاره‌که ده‌سـتگیرکراون.
له لێـکۆڵینه‌وه‌کاندا هه‌رسێ تاوانباره‌که دانیان ناوه به تاوانه‌کانیان و گوتویانه هه‌وڵی پـێـکهێنانی شانه‌یه‌کیان داوه و به نیازبوون چه‌ند هێرشێـک ئه‌نجام بده‌ن. گوتوشیانه سه‌رقاڵی دروسـتکردنی بۆمب بوون و یه‌ک له بۆمبه‌کانیان به سه‌ربازانی ئیسرائیلی ته‌قاندووه‌ته‌وه.
وه‌زاره‌ته‌که ده‌شڵێت پلانیان دانابوو سه‌ربازێـکی ئیسرائیلی بکوژن و پاشان چه‌ک و جلوبه‌رگه‌که‌ی به‌رن بۆ به‌کارهێنانیان له هێرشى دیکه. هه‌روه‌ها به نیازبوون هاوڵاتیـیه‌کی سیڤیلیش بکوژن و چه‌که‌که‌ی بۆ هه‌مان مه‌به‌ست به‌رن.