06/01/2015
•
نوسەر: bzavpress
•
كام چركه‌ی ژیانت،ده‌بیت به یاده‌وه‌ری!
هیچ مرۆڤێك نازانێت كام چركەی ژیانی،دەبێت بە یادەوەری!
بزانه چی كارێكــ ئه‌كه‌یت، كــــــــــارێك كه دوای مردنیشت خراپه‌كــــانت به‌به‌رده‌وامی بۆ بێت، یان كارێك كه له‌دوای مردنت چاكه‌كــــانت به‌به‌رده‌وامی بۆ بێت، وه باش بزانه "ئه‌گـــه‌ر له ژیانی دونیادا چاكه ئه‌نجام بده‌ی پاداشتی چاكه‌كانت هه‌ر بۆ خۆته !
وه باش بزانه "ئه‌گـــه‌ر له ژیانی دونیادا دوای هه‌وه‌س و ئاره‌زوو رابواردن بیت ئه‌وه سزاكه‌ی بۆ خۆته و له قیامه‌تی راست و هه‌قیقه‌ت وه‌ری ده‌گریته‌وه !
هه‌ندێك كه‌سمان هه‌یه له ژیانی دونیایدا كارێكی نه‌براوه "صده‌قه جارییه " ئه‌نجام ئه‌دات وه‌ك "فێركردنی كارێكی باشه به خه‌ڵك ...فێركردنی نوێژ به منداڵان و دروستكردنی مزگه‌وت.. قورئان و كرین و پێداویستیه‌كانی مزگه‌وت .....هتد به‌م كاره‌یان كارێكی وا ئه‌كه‌ن كه دوای مردنیش خێر و چاكه‌ی بۆ بێت و ئه‌گه‌ر ئه‌و كه‌سه مردیش ئه‌وه كاره خێره‌كانی هه‌ر زیاد ده‌بیت و ترازووی باشه‌كانی به‌رز ده‌بیته‌وه.. وته‌یه‌کی جوان و واتادار هه‌یه كه ده‌لێت: " ﺍﻟًﻤﻮﺕُ ﻟَﻦْ ﻳَﻨﺘِﻈﺮ ﺍﺳﺘﻘﺎﻣﺘﻚ... ﺑَﻞ ﺍﺳﺘَﻘﻢ ﻭﺍﻧﺘَﻈﺮ ﺍﻟﻤَﻮﺕ ". واته: مردن هه‌رگیز چاوه‌ڕوانی استقامه‌و به‌رده‌وامیت ناکات.!! به‌ڵکو تۆ استقامه‌و به‌رده‌وامیت هه‌بێت له‌سه‌ر دین وه چاوه‌ڕوانی مردن بکه..
بۆیه ده‌بێت هه‌ر یه‌كێك له ئێمه هه‌ركارێكـمان كرد بیری مردنمان بكه‌وێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی له كاره خراپه‌كان بمانگه‌رینیته‌وه و له‌كاره باشه‌كان زیاتر هانمان بدات ده‌بێت مرۆڤی موسڵمان هه‌موو كات و ساتێك مردن و له‌خواترسان بكات بیری خۆیه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی به شێوه‌یه‌كی سه‌رفرازانه هه‌م له‌م دونیا و هه‌م له‌قیامه‌تیش هه‌ر بۆی باشه وه له‌كاتی كاركردنی رۆژانه‌ی و دوای نوێژه فه‌رزه‌كان ..زیكری و یادی خوای گه‌وره‌ی بیر نه‌چێت هه‌رده‌م زمانی پاراو بكات به زیكره‌كانی "سبحان الله , الحمد لله , لا اله إلا الله , الله اكبر"
پێویستە له‌سه‌رمان له ماڵی دونیا و كۆكردنه‌وه‌ی سه‌روه‌تدا سه‌یری خوارووی خۆمان بكه‌ین..وه له عیباده‌تدا سه‌یری ئه‌و كه‌سانه بكه‌ین كه له ئێمه ئیماندارتر و زیاتر په‌یوه‌ستن به دینه‌وه، کاتێك به هه‌رشتێكی دونیایی تاقیكراینه‌وه له‌لایه‌ن په‌وه‌ردگاره‌وه ئه‌وا سه‌بر بگرین سه‌یری ئه‌و كه‌سانه بكه‌ن كه تاقیكرنه‌وه‌كه‌یان قورس‌تر و به‌ئازارتره ! هیچ کات دڵ ته‌نگ مه‌به..!!
کاتێك ده‌بینیت.. تۆ هه‌ژاریت.!! که‌سانێك هه‌ن له‌به‌ر قه‌رزاری له‌به‌ندینخانه‌دان.!! کاتێك ده‌بینیت.. سه‌یاره‌ت نیه ! که‌سانێك هه‌ن هه‌ردوو پێیان له‌ده‌ست داوه.!! کاتێك ده‌بینیت.. ئازارێکت هه‌یه.! کاسانێك هه‌ن چه‌ندین ساڵه له‌سه‌ر جێگه‌ن.!! کاتێك ده‌بینیت.. منداڵێکت ده‌مرێ.!! که‌سانێك هه‌ن له‌یه‌ك ڕووداودا هه‌موو منداڵه‌کانی لەدەست داوە !! ئه‌وه باشتره بۆ ئه‌وه‌ی بەكه‌م سه‌ری نیعمه‌ته‌كانی په‌وه‌ردگار نەكه‌ین و دڵ خۆش و به‌خته‌وه‌ر بین ..ته‌نها خه‌ریكی كۆكردنه‌وه‌ی ماڵی دونیا نه‌بین..!
له‌سه‌ر هه‌ركارێك هه‌تا ئیستا به‌رده‌وام بوویته ...ئێستا بگه‌رێوه ئاگاداربه ته‌وبه دوا مه‌خه.!! نه‌که‌ن له‌و که‌سانه‌بن که ئێستا مردوون و که‌چی گوناهـ و تاوانه‌کانیان به‌رده‌وام بۆیان ده‌چێت..!! به‌ڵكو له‌و كه‌سانه‌به كه مردوون ! به‌لام هه‌موو سات و وه‌ختێكــ چاكه و خێری زیاتریان بۆ ده‌روات! جا بۆیه مرۆڤی بروادار پێویسته به‌رده‌وام بێت له‌سه‌ر كاری خێر و "زمانی هه‌رده‌م پاراو بێت به زیكری خودا و دڵی پر بكات له‌خۆشه‌ویستی خودای گه‌وره و میهره‌بان، ئه‌وكاته هه‌روه‌ك ئه‌وه وایه خۆی حازركردبیت بۆ مردن" زمان و دڵ" ی هه‌رده‌م رابهێنی به زیكر و بیكردنه‌وه‌ی "ئیستغفار" وه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هه‌موومان مرۆڤین و "به‌نی ئاده‌مین !" ئه‌وا هه‌موومان شایه‌نی هه‌ڵه‌ین ..به‌لام باشترینمان ئه‌و كه‌سانه‌یه دوای سه‌رپێچیكردنی خودا و تاوان كردن ته‌وبه‌بكات و په‌شیمان بیته‌وه ..! داوای لێ خۆش بوون له په‌وه‌ردگاری به‌سوز به‌ره‌حم و میهره‌بان بكات دڵ یه‌ك مه‌نزڵگـه‌یه ! بۆیه پێویسته "پری بكه‌ین له‌خۆشه‌ویستی خودا، وه هه‌شمانه پری ده‌كات له "خۆشه‌ویستی عه‌بد و خۆشویستنی گۆرانی و ئاره‌زوواته‌كانی رابواردن له‌م دونیایه‌دا ! دڵت بەچی پڕ دەکەیت؟ ئەگەر بتەوێت هەر شتێک لە شوێنێک دابنێیت، دەبێت دژەکەی لابەری، ئەمە چۆن لە خوودی ماددەدا هەیە بەهەمان شێوەش لە بیر و باوەڕدا بەدی دەکرێت، هەر کاتێک دڵ پڕبوو لە خۆشەویستی و بیر و باوەڕی پووچ، ئەوە هیچ شوێنێک نامێنێت بۆ بیر و باوەڕی ڕاستەقینە و خۆشەویستی خوا، هەر وەک چۆن زمانی مرۆڤێک بەردەوام قسەی بێ کەڵک و بێ سوود بکات، ئەوە پێی ناکرێت قسەی بەسوود بکات تاکو واز نەهێنێت لە قسەی بێ سوود. هەروەها ئەندامەکانی مرۆڤ ئەگەر سەرقاڵ بن بە بەندایەتی غەیری خوا، ئەوە ناتوانێت سەرقاڵ بێت بە بەندایەتی خوا تاکو واز نەهێنێت لە بەندایەتی غەیری خوا. هەروەها ئەگەر دڵێک سەرقاڵ بێت بە خۆشەویسیت و هۆگری و ئیشتیاقی غەیری خوا، ئەو دڵە ناتوانێت سەرقاڵ بێت بە خۆشەویستی و ئیشتیاق بۆ گەیشتن بە خوا تاکو دڵی چۆڵ نەکات لەم کارە زیانبەخشانە، هەروەها زمان و ئەندامەکانی مرۆڤ ناتوانن خزمەت و زکر و ملکەچی خوا بکەن تاکو وازنەهێنن لە خزمەتکردن و زکر و ملکەچی غەیری خوا، هەر کاتێک مرۆڤ دڵی سەرقاڵ بوو بە بەدیهێنراوەکانی خوا و بە زانستی بێ سوود، ئەوە هیچ شوێنێک نامێنێت بۆ سەرقاڵ بوون بە بەندایەتی خوا و ناسینی ناو و سیفات و شەریعەتی خوا.. نهێنی ئەمەش ئەوەیە: کە گوێ گرتنی دڵ وەکو گوێ گرتنی گوێچکە وایە، هەر کاتێک دڵ گوێ بگرێت بۆ غەیری فەرموودەی خوا ئەوکات هێزی گوێگرتنی نامێنێت و سوود لە فەرموودەکانی خوا وەرناگرێت، هەر کاتێک دڵ ویردی کەسێکی تر بکات جگە لە خوا، ئەو کات ناتوانێت ویردی خوای گەورە بکات. پێغەمبەری خوا (صلی الله علیه وسلم) ڕوونی دەکاتەوە کە دڵ و هزری مرۆڤ پڕ دەبێت لە شیعر و گومان و ئەندێشە و چیرۆک و پێکەنین و زانستی بێ سوود و چەندینی تریش... جا کاتێک دڵ پڕ بوو لەم شتانە، ئەو کات ئایەتەکانی قورئان و زانستی بەسوود دێت نیشتنەوە لە سەر ڕووپەڕی دڵی، بەڵام دەبینێت هیچ شوێنێک نەماوە بۆ نیشتنەوەی بۆیە ڕوودەکاتە لایەکی تر، هەر وەک چۆن ئامۆژگاری مرۆڤێک بکەیت کە دڵی پڕ بێت لە پێچەوانەی ئەم ئامۆژگاریانە بەجۆرێک بواری دەرچوونیشیان نەبێت، ئەو کات ئەو دڵە ئەو ئامۆژگاریانە وەرناگرێت و ئامۆژگاریەکان جێگایان نابێتەوە لەو دڵەدا... بۆیه باشترین شتێك كه خێری دونیا و قیامه‌تی تێدا بیت و له‌مردن نه‌ترسی و خۆت ئاماده‌بكه‌یت بۆ مردن ..ئه‌وه‌یه دڵت پر بكه‌یت له خۆشه‌ویستی خودا و وته‌ی خودا و پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ی ...
مرۆڤ له بەگوێكردنی شه‌یتانی دواكه‌وتنی ئاره‌زووه خراپه‌كانی به‌گوێكردنی نه‌فسی دڵی ره‌ق ده‌بێت ! وه به گوێكردنی خودا و پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ی و ئه‌نجامدانی رووكنه‌كانی ئیسلام و خۆشه‌ویستی هاوه‌ڵانی پێغه‌به‌ری خودا دڵی نه‌رم ده‌بێت ! له‌هۆکاره‌کانی دڵ ڕه‌قی وازهێنان له‌خوێندنه‌وه‌ی قورئان وازهێنان له چوون بۆ مـزگه‌وت ته‌مبه‌ڵی و سستی له نوێژدا بێ ئاگایی له زیکرو یادی خوا جا پێویسته له‌خۆمان بپرسینه‌وه ئایه دڵمان ره‌قه یان نا، ده‌بێت خۆشه‌ویستی قورئان و خۆشه‌ویستی گۆرانی و مۆسیقا كامیان هه‌ڵده‌بژێرین؟
لەناو خەڵکیدا کەسانێك هەن لە دوای مردنیشیان خێر‌و صەدەقەیان بۆ دەنوسرێت، بەهۆی ئەوەی لە ژیانی دونیاندا بەژداری کردەوەی چاکیان کردووە..
وە هەشە بە پێچەوانەوە لە دوای مردنیشی شەڕو خراپەی بۆ دەنوسرێت، بەهۆی ئەوەی لە ژیانی دونیاندا بەژداری کردەوەی خراپی کردووە..